فایننشاڵ تایمزی ئه‌مریكا بڵاویكردۆته‌وه، بڕیاره دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سوپای پاسدارانی ئیران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی رابگه‌یه‌نێ و له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له چاره‌نووسی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی 1+5 بدات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه “خستنه لیستی تیرۆری سوپای پاسدارانی ئێران به‌شێكه له ستراتیژیه‌تی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بۆ دژایه‌تیكردنی ئێرانه به‌هۆی كاره‌كانیان و تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌وه‌یه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه.
بڕیاره سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆژی پێنجشه‌ممه 12/10/2017 و دوای سێ مانگ مۆڵه‌ت بۆ پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌دا، بڕیاره نوێیه‌كه‌ی له‌وباره‌وه رابگه‌یه‌نێت.
رۆژی هه‌ینی رابردوو تره‌مپ له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گه‌وره ئه‌فسه‌رانی سه‌ربازیی له كۆشكی سپی گووتی: “ئێران رێزی رۆحی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نه‌گرتووه كه هێزه گه‌وره‌كانی جیهان له‌گه‌ڵیاندا ئه‌نجامداو ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یشیدا كه به‌مزووانه بڕیاری خۆی له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات كه ئایا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی رێككه‌وتننامه‌كه ده‌دات یان نا”.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێیوایه، پاڵپشتی سوپای پاسداران بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كانی پێشێلكردنی كرۆكی ریككهوتننامه ئه‌تۆمییه‌كه.
جێگای باسه ئێستا كۆنگرێسی ئه‌مریكا كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له پارتی كۆمارییه‌كانن، لیكۆڵینه‌وه له چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بۆ سزادانی ئێران ده‌كات و له‌ناو ئه‌و پرۆژانه‌دا جگه له پرسی ئه‌تۆمی، به تیرۆریست دانانی سوپای پاسدارانیشی تێدایه.
له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و دهنگوباسانهدا، سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر وه‌ك گرووپێكی تیرۆریستی بناسێنرێن، ئێمه‌ش سوپای ئه‌مریكا وه‌ك داعش ته‌ماشا ده‌كه‌ین.