عەلی موتەهەری: ئوباما بۆ ئێران دەرفەتێک بوو کە دووبارە نابێتەوە

0
840

ڕۆژی کورد: عەلی موتەههەری، نوێەری تاران لە پارلمانی ئێران، باراک ئۆباما، سەرۆک کۆماری ئێستاکەی ئەمریکای وەک دەرفەتێک بۆ ئێران لە قەڵەم دا و گوتی زۆر بە دووری دەزانم جارێکی تر دەرفەتی ئەوتۆ دووبارە ببێتەوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فارس کە ماڵپەڕێکی سەر بە سپای پاسدارانە، موتەههەری کە لە کۆبوونەوەی لایەنگرانی دەوڵەت لە زەنجان قسەی کردووە گوتوویەتی: “ئەگەر ئێران لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندیی دیپلۆماتیکی هەبووبا ئەوا زۆرێک لە پرسکرێکە بانکییەکان چارەسەر دەبوون”
ئەو نوێنەرەی تاران لە میانەی قسەکانی خۆیدا باسی لەو کەسانە کرد کە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا بە واتای کۆتایی هاتن بە تەمەنی شۆڕش و ئینقلاب دەزانن و گوتی: ” هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا بە واتای کۆتایی هاتن بە تەمەنی شۆڕش و ئینقلاب نیە”.

عەلی موتەههەری لە بەشێک لە قسەکانیدا ئۆبامای وەک دەرفەتێک بۆ ئێران ناوبرد و گوتی: “لە خولی سەرۆک کۆماریەتی ئۆبامادا دوای ٣٧ ساڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ئێران بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و لە چوارچێوەی پرسی ناوکی دا پێکەوە چاوپێکەوتنیان کرد، ئۆباما دەرفەتێک بوو کە بڕوا ناکەم چیتر دووبارە ببێتەوە”.

پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، دوای هاتنە سەر کاری ڕژیمی ئێستای ئێران و بە هۆی هێرشی ساڵی 1979ی چەند خوێندکارێک کە بە “خوێندکارانی ڕێڕەوی هێڵی ئیمام” ناسران، بۆ سەر سەفارەتی ئەمریکا لە ئێران، ئاڵۆز بووە و تەنیا لە خولی ئێستای سەرۆک کۆماریی ئۆبامادا بۆ یەکەم جار لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە پێکەوە دانیشتنی ڕاستەوخۆیان کردووە.
دەگوترێ خامنەیی تا ئێستاش یەکێک لە سەرکیترین دژبەرانی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکایە و ئەمریکا بە دوژمنی سەرەکیی ڕژیمی تاران دەزانێ و بە شەیتانی گەورە ناوی دەبا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.