Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران شەکانەوەی ئاڵای کوردستان لە کاتی یاری سەرداری بۆکان و شارەوانیی تەورێز، رقی...

شەکانەوەی ئاڵای کوردستان لە کاتی یاری سەرداری بۆکان و شارەوانیی تەورێز، رقی پان ئازەرییەکانی لێکەوتەوە

0
2609

ڕۆژی کورد: لە یاریی ١١ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ هەتاویی نێوان یانەی سەرداری بۆکان و شارەوانیی تەورێز، ئاڵایەکی گەورەی کوردستان لەلایەن چەند گەنجێکی نیشتمانپەروەرەوە بە ڕاشکاوانە شەکاوەتەوە.

ئەو ئاڵایە بە ڕادەیەک گەورە بووە کە لە میدیا ناوخۆییەکانیشدا دەرکەوتووە.

شەکانەوەی ئەو ئاڵایە، ڕقی ماڵپەڕێکی پان تورکیست بە ناوی “”ئازۆه”ـی لێکەوتۆتەوە و بە دانانی وێنەکە و کێشانی هێڵێکی سوور لە سەر ئاڵا و وێنەکە، ئەوەی بە هاوکاریی نێوان ڕژیم و کوردەکان بۆ بە کوردستانی کردنی شاری بۆکان، بووکی کوردستان، لە قەڵەم داوە.

ئەو کۆمەڵە گەنجە وەک لە وێنەکەشدا دەردەکەوێ، ئاڵاکەیان ڕاشکاوانە شەکاندۆتەوە و بە گوێرەیەک دەرکەوتوون کە لە کامێرای بەرنامەی “وەرزشی ٣” ـدا دەرکەوتووە.

شایانی باسە کە یانەی سەرداری بۆکان بە هۆی سەرکەوتنە بەردەوامەکانی، لە لایەن سەرجەم گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات پشتیوانییەکی تەواوی لێدەکرێت و وەک نوێنەری نەتەوەی کورد لە یارییەکانی تۆپی پێ لە ئێران چاوی لێدەکرێت.

خەڵکی کورد لە کوردستانی خۆرهەڵات ڕێزێکی زۆر لە ئاڵای کوردستان دەگرن و ئەو ڕێزگرتنەش لە کاتێکدایە کە بەپێی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامی، هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان لە شوێنی گشتی تا ٣ ساڵ سزای بەندیخانەی بۆ دەبڕدرێتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسەردیڕی هەواڵەکە ئەوەبوو: ١٠ جاش و پاسدار لە ئافانی مهاباد کوژراون
بابەتی دواترهێزەکانی ڕژیم لە هەمەدان هێرشی توندیان کردە سەر لایەنگران و یاریزانانی سەرداری بۆکان+ڤیدیۆ
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان