Google search engine
ماڵەوە کوردستان باشوور شیفا گەردی، هەواڵنێری کارامەی ڕووداو لە موسڵ شەهید بوو

شیفا گەردی، هەواڵنێری کارامەی ڕووداو لە موسڵ شەهید بوو

0
2491

ڕۆژی کورد:  بەپێی هەواڵی تۆڕی میدیایی ڕووداو، ئەمڕۆ شەممە ٧ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لەکاتی رووماڵی رووداوەکانی شاری موسڵ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، شیفا گەردی، رۆژنامەنووسی لێهاتووی رووداو شەهید بوو، وێنەگرەکەشی یونس مستەفا بریندار بوو.

شیفا گەردی لەو ناوچەیە شەهید بووە، کە چەند رۆژێکە لە بەری راستی موسڵدا کۆنتڕۆڵکراوەتەوە و لەوێدا بۆمبێکی چیندراوی بەجێماوی داعش پێیدا تەقیەوەتەوە.

شیفا گەردی، یەکێک بوو لە کادیرە هەرە چالاک و کاراکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە سەرەتای دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی رووداوەوە، ئەستێرەیەکی دیاری شاشەی رووداو و میدیای کوردی بووە، جگە لەوە بەڕێوەبەڕێکی کارا و کاریگەری تۆڕی میدیایی رووداو بوو.

لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی موسڵدا، بەرنامەی تایبەتی بەو شەڕە بە ناوی فۆکس موسڵ هەبوو، بەشێوەیەکی مەیدانی وەک رۆژنامەوانێکی جەنگی لە میحوەرەکانی جەنگ ئامادە دەبوو و، راپۆرتی دەکرد.

ناوەندی ڕۆژی کورد، بەو بۆنە دڵتەزێنەوە، سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی سەرجەم کەس و کار و بنەماڵەی شیفا گەردی و هەروەها هاوڕێیان و هاوکارانی لە تۆری میدیایی ڕووداو دەکات و ئەو شەهیدبوونە بە کۆسپێکی دڵتەزێن بۆ میدیای کوردی بە گشتی دەزانێ و خۆی بە هاوبەشی گشت لایەک دەزانێت. ڕووحی شاد.

ژیاننامەی ڕۆژنامەنوس شەھید شیفا گەردی

شیفا زکری ئیبراهیم، ناسراو بە شیفا گەردی

–  1-7-1986 لە باژێڕی ئورمیە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دایک بووە.

– ساڵی 2006 پەیمانگای تەکنیکی بەشی کۆمپیوتەری تەواوکردووە.

– ساڵی 2013 بەشی ڕاگەیاندنی لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین تەواوکردووە.

–ساڵی 2007 تاوەکو ساڵی 2010 هاوکات لەگەڵ کاری ڕۆژنامەنووسی کاری مامۆستایەتی کردووە.

–ساڵی 2006 دەستی بە کاری ڕاگەیاندن کردووە.

– لە سەرەتای دامەزاردنی تۆڕی میدیایی ڕووداو، وەک ئەستێرەیەکی دیاری شاشەی ڕووداو دەرکەوتووە.

– بەڕێوەبەرایەتیی بەشی ئاوتپووتی ڕووداو بوو.

– لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ بەرنامەی فۆکەس موسڵی پێشکەش دەکرد. – بەشێوەیەکی مەیدانی وەک ڕۆژنامەوانێکی بەرەی شەڕ لە میحوەرەکانی شەڕ ئامادە دەبوو و ڕاپۆرتی دەکرد.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکورتە ئاوڕێک لە شیعری ئەوینداریی فلکلۆری کوردی (بەتایبەت ژنان)
بابەتی دواترژنە کوردێکی کوردستانی باکوور لە وڵاتی بلژیک وەک وەزیر هەڵبژێردرا+ژیاننامە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان