به پێی زانیارییه‌کان ، شه‌وی 16ی گه‌لاوێژی 1394، له ناو شاری مه‌ریوان شه‌ڕ و پێکدادان له‌نێوان کۆمه‌ڵێک چه‌کداری نه‌ناسراو و هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی هاتووه‌ته ئاراوه
یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان، یەرەکە، باڵی رۆژهەڵاتیی پ ك ك دەڵێ؛ چالاکییەکانی دۆینێ شەوی مەریوان و ناوچەی کۆماسی، لە لایەن گەریلاکانی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە ئەنجامدراون.
ئاروین ئەحمەدی پوور بەرپرسی کۆمیتەی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان، یەرەکە رایگەیاندووه؛ گەریلاکانمان شەوی رابردوو لە چەند شوێنێکی ناوچەی مەریوان هێرشیان کردۆتە سەر چەند پاسگایەکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و جگە لە تێکشکاندنی دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی، لانیکەم ٢٠ کەس لە هێزەکانی رژێمیان کوشتووە و پێنج کەسیشیان بریندار کردووە.
بەرپرسەکەی ، یەرەکە راشیگەیاند؛ “ئەو چالاکییانەمان لە تۆڵەی ئەو چوار گەریلایە ئەنجامداوە کە چەند رۆژ لەمەوبەر لە ئاکامی هێرشێکی سوپای پاسداڕان و لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی شەهید ببوون”.
ئه‌و لێدوانه‌كه‌ی باڵی سه‌ربازیی پژاك له حالێكدایه كه هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و چالاكییه له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ڕژیمی ئێران ئه‌نجا، درابێ و ئه‌و وه‌ئه‌ستۆ گرتنه‌ی پژاك دووره له راستییه‌وه له هه‌مان كات دا پێشتر باس له‌وه كرابوو كه پێشمه‌رگه‌كانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران ئه‌و چالاكییه‌كان به‌ڕه‌وه بردبێ
به‌لام
سكرتارییەتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێکدا، باس له‌وه ده‌کات که تێکهه‌ڵچوونه‌که‌ی شەوی رابردوو “پێنجشەممە لەسەر هەینی” ١٥ گەلاوێژی ١٣٩٤ی شاری مه‌ریوان که لەنێوان هێزەكانی كۆماری ئیسلامی و هێزێکی چەكدار هاتووه‌ته ئاراوه، هیج په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵه‌وه نییه و ره‌تی ده‌کاته‌وه که ئه‌و تاقمه چه‌کداره، پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران بووبن.
هه‌روه‌ها هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له ناوخۆوه و به تایبه‌تی له شاری مه‌ریوان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و چالاكییه له لایه‌ن حیزبی دێموكراتی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه چووه ، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه‌ش تائێستا هیچ لێدوانێكی له‌و باهرهوه نه‌داوه