شه‌ڕ له‌ مووسڵ قورستر ده‌بێ

0
1282

ڕۆژی كورد: جۆن دۆریان گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژی داعش له‌ پێوه‌ندی به‌ شه‌ڕ له‌ ڕۆژئاوای مووسڵ ده‌ڵێ : “داعش لە رۆژئاوای موسڵ گەمارۆدراوە و چەکدارەكانی توانای هەڵاتنیان نییە. هەروەها نزیکین لەوەی ناوچەکانی دەوربەری رۆژئاوای موسڵ بەتەواوی کۆنترۆڵ بکەینەوە” به‌ڵام شه‌ڕی لای ڕۆژئاوای مووسڵ قورسه‌ و كارێكی ئاسان نییه‌.

دۆریان گوتی: پلانێكی باشمان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش داڕشتووه‌ و پلانه‌كه‌شمان بۆ پێداچوونه‌وه‌ گه‌یاندۆته‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا و ڕاوێژكارانی ئاسایش .

پێوسته‌ بگوترێ ماوه‌یه‌كه‌ هێرشی چڕ بۆ سه‌ر داعش بۆ ئه‌ستاندنه‌وه‌ و ئازاد كردنی شاری مووسڵ به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان ده‌ستی پێكردووه‌ و هه‌ر وا به‌رده‌وامه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودوو شانۆنامە لە دووتوێی پەرتووکێک بە زمانی کوردی بۆ منداڵان و میرمنداڵان چاپ و بڵاو بۆوە
بابەتی دواترکوردانی کوردستانی ڕۆژئاوا لە دانوستانەکانی ژنێڤ داوای چی دەکەن؟