شاندێك له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی “ئه‌نجۆمه‌نی مافی مرۆڤ”ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات

0
687

ڕۆژی كورد :
به‌ پێی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵنێرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕیار وایه‌ شاندێك له‌ هه‌رێمی كوردستانی باشوور له‌ چوارچێوه‌ی شاندی پله‌ به‌رزی عێراقی فێدراڵ، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی “ئه‌نجۆمه‌نی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان”له‌ بنكه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیۆیۆرك ده‌كات.

هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا دۆكتۆر “دیندار زێباری” به‌رپرسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ ڕاپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند : شاندێك له‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی شاندی پله‌ به‌رزی كۆماری فیدراڵی عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ١٠ی نوامبری ئه‌مساڵ به‌شداری له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجۆمه‌نی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن.
ناوبراو هاوكات دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجۆمه‌نی مافی مرۆڤ له‌ ڕۆژه‌كانی ١ی مانگ تا ١٠ی نوامبر له‌ بنكه‌ی ناوه‌ندی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. هاوكات دوكتۆر دیندار زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ شاندی هه‌رێمی كوردستان و شاندی باڵای عێراقی پێكه‌وه‌ ئاماده‌ و به‌شدار ده‌بین و چه‌ندین پرسی وه‌كوو : داعیش، په‌نابه‌ران، دیله‌كانی ده‌ستی داعیش، ئه‌گه‌ری مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌ست و بابه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار به‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه‌ بڕیار وایه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان، ده‌خه‌ینه‌ به‌ر ده‌ست و باسیان لێوه‌ ده‌كرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی عێراق له‌ به‌غدا و كه‌ربه‌لا چه‌ندین كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌
بابەتی دواتربه‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجۆمه‌نی به‌رپرسانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی سه‌باره‌ت به‌ ئێران

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.