Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان سەنای ئەمریکا یاسای پێدانی چەک بە دژبەرانی بەشار ئەسەدی پەسەند کرد

سەنای ئەمریکا یاسای پێدانی چەک بە دژبەرانی بەشار ئەسەدی پەسەند کرد

0
1242
Members of the House of Representatives of the 111th Congress, accompanied by family members and guests, are sworn in in the House Chamber on Capitol Hill in Washington. (AP Photo/Pablo Martinez Monsivais)

لە کاتێکدا کە دانوستانەکانی نێوان کۆشکی سپی و کرملین لەمەڕ، ئاگربەست لە حەلەب لە ئارا دایە و هەر دوو لایەن بە پێچەوانەی جاری پێشوو، لەمەڕ گەیشتن بە ڕێکەوتن، گەشبینن، مەجلیسی سەنای ئەمریکا، یاسای پێدانی چەک بە دژبەرانی ئەسەدی پەسەند کرد.

ڕۆژی کورد: سەنای ئەمریکا بە زۆرنەی دەنگ، ڕەشنووسی بودجەی بەرگریی ساڵی ٢٠١٧ی ئەمریکای پەسەند کرد.

بەپێی ئەو یاسایە، سەنا ئیزنی بە دۆنالد ترامپ، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا داوە تا دژبەرانی ئەسەد، پڕچەک بکات.

بەوپێیە، ترامپ دەتوانێ و بۆی هەیە، بەو مەرجە کە وەزارەتی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا، ڕەزامەندیان لەسەر بێ،  موشەکی دژەهەوایی وەک “مانپەد” بدا بە دژبەرە میانەڕەوەکانی ڕژیمی سووریە،.

وتەبێژی کۆشکی کرمیلن، ڕۆژی هەینی ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی،  لە هەمبەر پەسەندکرانی ئەو یاسایە هاتە دەنگ و دەڵێ ئەمریکا بەو شێوەیە چەک دەگەیێنێ بە تیرۆریستەکان.

دیمێتری پسکۆڤ، لەمبارەوە هەروەها دەڵێ: “بڕیارێکی ئەوتۆ ئەگەر بە یەکجاری پەسەند بێ، هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ خۆرهەڵاتی ناڤین و هێزەکانی ڕووسیە لە سووریر”.

هێزەکانی ڕووسیە و ئێران و حیزبووڵا، سەرەکیترین پشتیوانەکانی ڕژیمی بەشار ئەسەد لە سووریەن و لە ئێستادا بەشێک لە ناوچەکانی حەلەب و سووریەیان ئازاد کردووە و شەڕ لە حەلەب و کوشتاری خەڵکانی سڤیل، دڵەڕاوکێی توندی ناوەندە ناونەتەوەیی و مافی مرۆڤییەکانی لێکەوتۆتەوە.

ئەوە دووهەمین پەسەندکراوی گرنگی سەنای ئەمریکا لە ماوەی کورتی ڕابردوویە، نوێ کردنەوەی گەمارۆ دە ساڵەکان بۆ سەر ئێران، بەر لە یاسای پێدانی چەک بە دژبەرانی ئەسەد، لەلایەن سەنای ئەمریکاوە پەسەند کرابوو و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دژکردەوەی توندیان لە هەمبەری گرتووە و بە پێشێل کردنی “بەرجام”ـی دەزانن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووجاڕنامەی گەردونیی مافی مرۆڤ، هەنگاوێک بەرەو ئاشتیی جیهانی
بابەتی دواترسێکسکڕی هۆکاری‌ سێکسفرۆشتن
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان