Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سەرەرای چل ڕۆژ مانگرتن، هێشتاش مووچەی کرێکارانی کشت و سەنعەتی مهاباد نەدراوە

سەرەرای چل ڕۆژ مانگرتن، هێشتاش مووچەی کرێکارانی کشت و سەنعەتی مهاباد نەدراوە

0
1037

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مهاباد،، مانگرتنی کرێکارانی کشت و سەنعەتی ئەو شارە ئەمڕۆ دوشەممە، ٢٧ بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، پێی نایە چلەمین ڕۆژی خۆی و تا ئێستاش لە ژێر بەفر و سەرما هەر بەردەوامە.

ئەمەش لە حاڵێکدایە، دوو ڕۆژ بەر لە ئیستا، فەرمانداری مهاباد لە لیدوانێک بۆ ماڵپەرە خۆجێیەکان باسی لە ڕەوا و یاسایی بوونی داواکارییەکانی ئەو کرێکارانە کردووە و گوتوشیەتی لە پشتیانە بەڵام تا ئێستا داواکارییەکانیان هەروا لە جێی خۆیەتی و جێبەجێ نەکراوە و تەنانەت هەڕەشەی دەرکرانیشیان لیدەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ماوەی پتر لە سێ ساڵە مووچەکانیان وەدوا کەوتوون و تا ئێستاش هیچ بەڵێنییەکیان پێ نەدراوە، هەر بۆیەش لە ماوەی ٢٢ ڕۆژی ڕابردوودا، نەیانهێشتووە کشت و سەنعەتی مهاباد، کار بکات و کارەکانیان وەستاندووە.

هەواڵنیری ڕۆژی کورد رایگەیاند، ماوەی ٣ ساڵە ئەو کرێکار و فەرمانبەرانە یان مووچەیان پێنەدراوە و یان لە باشترین حاڵەتدا بە ٦ مانگ جارێک ٥٠٠ هەزار تمەنیان پێ دەدرێت.

 تا ئێستا موچەی وەدواکەوتووی ئە وکرێکار و فەرمانبەرانە، بووە بە ١٠ ملیۆن.

کاربەدەستانی “کشت و سەنعەت” ماوەی چەند ساڵ لەمەوبەر ئەو کارگەیەیان کرد بە کەرتی تایبەت و لە ماوەی ئەو چەند ساڵەشدا ٣ جار ئەم پرۆژەیە دراوە بە کەسانی جیاواز، بەڵام هەرکامیان بە جۆرێک ماف و موچەی کرێکاران و فەرمانبەرانیان خواردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوووەزیرێکى سعودیە: ئێران تاوانبارێکى جەنگى داواکراوى کردووەتە باڵیۆزى خۆى لە عێراق
بابەتی دواترله‌ ٣٢ ناوچه‌ی باتمانی كوردستانی باكوور هاتووچۆ قه‌ده‌غه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان