رۆژی كورد :
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیە پێشوازی گه‌رمی خۆی دەربڕیووه لە هه‌مبه‌ر بڕیاری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیە بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دووبارەی هەڵبژاردنی خۆجێیی شارەداریەکانی شاری ئیستەمبووڵ.
سەرۆک کۆماری تورکیە رەجەب تەیب
ئەردۆغان ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٧ ئەیار لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ ئەندام پاڕلەمانەکانی
پارتی خاوەن دەسەڵاتی دادپەروەری و گەشەپێدان بڕیاری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پەسەند
کرد و باسی لەوە کرد کە ئێمە ئەم بڕیارە وەکوو باشترین هەنگاو دەزانین کە ئیرادەی ئێمە
بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دێموکراسی و یاسا دا نیشان ئەدات.
دوابەدوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ڕۆژی ٣١ مارچ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو بەربژێری پارتی
کۆماریخوازی تورکیە بۆ شارەوانی ئیستەمبوڵ وەکوو سەرکەوتووی ئەم هەڵبژاردنانە ڕاگەیەندرا،
لە کاتێک دا ڕێژەی دەنگەکانی ناوبراو لە گەڵ ڕێژەی دەنگەکانی بەربژێری پارتی خاوەن
دەسەڵات دادوەری و گەشەپێدان جیاواییەکی بەرچاویان نەبوو. لە کاتێکدا ئەم هەڵبژاردنە
وەکوو هەڵسەنگاندنی ڕێژەی خۆشەویستی جەماوەر بەرانبەر بە پارتی خاوەن دەسەڵات پارتی
دادوەری و گەشەپێدان و کەسایەتی ئەردۆغان وەکوو ڕێبەری ئەو پارتە و لە هەمان کاتیش‌دا
سەرۆک کۆماری تورکیە لێکدانەوەی بۆ کرا، پارتی کۆماریخوازانی تورکیە باسیان لە گەندەڵی
و بەرتیلخۆری کرد و ڕایانگەیاند کە ئاکامی ئەم هەڵبژاردنە بە فەرمی و یاسایی ناناسن.
ئەردۆغان لە پشتیوانی لە بڕیاری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردن
لە ئێستەمبوڵ باسی لەوە کردووە کە لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان چالاکی ناهەقی و گەندەڵی
تەواو کراوە. لە هەمان کاتدا شارەداری نوێی ئیستەمبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو بڕیاری کۆمیسیۆنی
هەڵبژاردنەکانی تورکیەی لە مەڕ دووپات کردنەوەی هەڵبژاردن بۆ پارێزگای ئییتەمبوڵ ناهەقی
و خەیانەت ناوبرد و باسی لەوە کرد کە ئەردۆغان بە نیازی ئەوەیە بەم هەڵسووکەوتە سەرکەوتنەکانی
ئێمە زەوت بکات.
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە پیوەندی بە دووپات کردنەوەی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای ئیستەمبوڵ
ڕەخنە و توانجێ زۆری بە دوای خۆی دا هێناوە، یەکێک لەو کەسانەی کە بە توندی ڕەخنەی
لە بڕیاری کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکان گرتووە ئەکرم ئیمام ئۆغڵووی شارەداری نوێی پارێزگای
ئستەمبوڵە، ئیمام ئۆغڵوو لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی ٣١ مارچ سەرکەوتنی بە دەست هێنا و
توانی لە کێبەرکێی هاوبەش لە گەڵ نوێنەری پارتی دادپه‌روەری و گەشەپێدان بە سەر لایەنی
بەرانبەری سەرکەوێت و ببێتە براوەی هەڵبژاردنەکان.
هەواڵنێری فەرانسە ڕۆژی سێشەممە ٧ ئەیار بە بڵاوکردنەوەی ڕاپورتێک لە ئیستەمبووڵ باسی
لە ڕەخنەی توندی شارەداری نوێی ئەو شارە کرد لە هەمبەر بڕیاری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی
تورکیە بۆ دووپات کردنەوەی هەڵبژاردن لە پارێزگای ئیستەمبوڵ دا. ئیمام ئۆغڵوو
هاوكات له‌وه‌ی كه ئه‌م بڕیاره‌ی به خه‌یانه‌ت ناودێر كردووه ئه‌ڵێت ئه‌ردۆغان
و پارته‌كه‌ی به‌م هه‌نگاوه ئاشكرایان كرد كه به نیازن سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنمان
لێ بسێننه‌وه.
به پێی بڕیاری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی توركیه هه‌ڵبژاردنی خولی نوێی پاریزگای
ئێسته‌مبوڵ رۆژی ٢٣ حوزه‌یراان به‌ڕێوه ئه‌چێت. له هه‌ڵبژاردنی رۆژی ٣١ مارچ
ڕابردوو ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵوو له پارتی كۆماریخواز به وه‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی ١٣
هه‌زار ده‌نگی زیاتر توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به سه‌ر هاوتای دژبه‌ری
خۆی بینالی یڵدرم له پارتی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی داد و گه‌شه‌پێدان. دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی
فه‌رمی ئاكامی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای ئه‌سته‌مبووڵ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان
داواكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاكامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كردبوو له ده‌ستدانی
شارێك به ١٦ ملوێن مرۆڤ حه‌شیمه‌ت بۆ ئه‌ردۆغان زۆر دژواره و ناتوانێت شاری
ئیسته‌مبووڵ دلێ ئابووری و فه‌رهه‌نگ و نه‌ته‌وه‌یی توركیه هه‌روا به ئاسانی
پێشكه‌شی لایه‌نی دژه‌ری بكات ئه‌وه نزیكه‌ی زیاتر له ٢٠ ساڵه سه‌رۆكایه‌تی
شاره‌وانی پارێزگای ئیسته‌مبووڵ به ده‌ست هێزه ئیسلامگراكانه‌وه‌یه.
هه‌ر له درێژه‌دا هه‌واڵنێری ئاڵمان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك باسی له سه‌فه‌ری
ئیمام ئۆغڵوو بۆ ئانكارا كردووه و ئاماژه‌ی پێكردووه كه ناوبراو به نیازی ئه‌وه‌یه
كه له گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسانی پارته‌كه‌ی وتووێژ بكات له هه‌مبه‌ر دووپات كردنه‌وه‌ی
هه‌ڵبژاردنی پارێزگای ئیسته‌مبووڵ.