Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان سەرۆک وەزیرانی بریتانیا: دەبێ لە هەمبەر شەڕانخوازییەکانی ئێران لە کەنداو بوێستینەوە

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا: دەبێ لە هەمبەر شەڕانخوازییەکانی ئێران لە کەنداو بوێستینەوە

0
1452

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فەڕانسە، ترزا می، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە دانیشتنەکانی ساڵانی شۆڕای هاوکاریی وڵاتانی کەنداو لە بەحرەین، باسی لە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ وڵاتانی کەنداو لە هەمبەر سەرەڕۆییەکانی ئێران لە ناوچە، دەربڕیوە.

ترزا می، ئێرانی بە وڵاتێکی شەڕانخواز ناو بردووە و گوتووشیەتی: “ئێمە دەبێ وەک ڕابردوو لە هەمبەر ئەو وڵاتانەی کە دەسەڵاتی خۆیان بۆ ناسەقامگیربوونی ناوچەکە بەکار دێنن و ئاژاوە دەنێنەوە، بوێستینەوە”.

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، راستەوخۆ ئاماژەی بە ناوی ئێران وەک ئەکتەری سەرەکیی ئاژاوەنانەوە لە ناوچەکە کردووە و گوتوویەتی: “دەمهەوێ دڵنیاتان بکەمەوە کە من ئاگاداری سەرجەم ئەو هەڕەشانە هەم کە ئێران ڕووبەڕووی هەمووی خۆرهەڵاتی ناڤین و کەنداوی کردۆتەوە”.

ناوبراو هەروەها باسی لە پێویستیی حاشاهەڵنەگری هاوکاریی نێوان لەندەن و شۆڕای هاوکاریی کەنداو لە هەمبەر ئێران کردووە و گوتوویەتی: “ئێمە دەبی بە هاوکاریی یەکتری لە هەمبەر شەڕانخوازی و هەڕەشەکانی ئێران بوێستینەوە”.

بریتانیا لە پاییزی ساڵی ڕابردووەوە دەستی کردووە بە سازکردنی پایەگایەکی هێزی زەررایی لە بەندەری مینا سەلمان ـی بەحرەین و لەو دانیشتنەشدا، ترزا می جارێکی تر پێداگری لەسەر پێویستی و گرنگیی بردنە سەری ئاستی ئاسایش لە وڵاتانی کەنداودا کردووە و گوتیشی دەبێ کاروباری بەرگری و فێرکاریی سەربازی لە بەحرەین و ئۆردۆن، پەرە پێبدرێن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسەرکونسولی ئێران بۆ هۆشداری دان سەردانی (رووداو، K24 و باس‌نیوز)ی کرد
بابەتی دواتردادگای کنیا، داوای ئازادکردنی دوو شارۆمەندی ئێرانی بە بارمتە، ڕەت کردەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان