سەرۆکی فەڕەنسا هۆشداری دەداتە ئێران

0
241
ئیمانۆئێل ماکرۆن ،، مەسعوود پزشکیان

 

ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوایەکی ئاراستەی مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری نوێی ئێران کردووە .

ماکرۆن داوای لە پزشکیان کردووە ، پێویستە ئێران واز لە سیاسەتی جەنگی بەوەکالەت بێنێت لە رێگەی پرۆکسییەکانی خۆیەوە کە بوونەتە هۆی ناسەقامگیریی سیاسیی و ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا .

هەرلەمبارەوە ، گاردییەن ئاشکرای دەکات ، پێوەندیی تەلەفۆنیی ئیمانۆئێل ماکرۆن بە سەرۆک کۆماری ئێرانەوە زیاتر هۆشداری بووە بۆ ئەوەی رێگری لە ئەگەری هەر هێرشێک بکەن لە لایەن بەکرێگیراوانی ئیسلامی سیاسی لە ناوچەکەدا بۆ سەر ئیسرائیل .

ئاڵای خزبووڵڵای لوبنان

چاودێڕان و شرۆڤەکارانی سیاسیش هاوکات ئاماژە بەوە دەکەن ، سیاسەتی فەڕەنسا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی تایبەت لە لوبناندا ، واتە ئەگەر بێت و ئاگری ئەو جەنگە لوبنان بگرێتەوە ، فەڕەنسا ناچارە ڕاستەوخۆ ببێتە بەشێک لە لایەنی ئەو جەنگە  لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆک کۆماری ئێرانیش زۆر باش هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو بابەتە دەکات .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئێران، ئیسرائیل ئاگادار دەکاتەوە کە بەنیازە هێرشی بکاتەسەر
بابەتی دواترئیسرائیل هەڕەشەی کوشتن لە سەرۆکی نوێی حەماس دەکات

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.