سەرکەوتنی وەرزشوانانی کوردستانی خۆرهەڵات بەردەوامە

0
550

لاوێکی کوردی کوردستانی خۆرهەڵات، پلەی سێهەمی یارییەکانی کاراتەی ئێرانی وەدەست هێنا.

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ئێحسان حاجی خزری؛ لاوی کوردی شاری پیرانشار، لە کێ بەر کێکانی کاراتەی ئازادی قارەمانەکانی ئێران و هەروەها کێ بەر کێکانی هەڵبژاردنی هەڵبژاردەی ئێران، لە نێوان ٢٩ پارێزگای ئێران، پلەی سێهەمی مسۆگەر کرد.

ئەو یارییانە لە شاری تونیکابۆـی پارێزگای مازەندەران لە ڕێکەوتی ٢٢ و ٢٣ی ڕێبەندانی ئەمساڵدا بەڕێوەچوو.

بە تۆمار کردنی ئەوقارەمانەتییە، ئێحسان حاجی خزری بۆ یانەی نەتەوەیی ئێران هەڵبژێردراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.