Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات سەربەخۆییخوازانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە مەبەستی یەکڕیزیی حیزبەکان و نیشتمانەروەران، چەند گەڵاڵەیەکیان خستە...

سەربەخۆییخوازانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە مەبەستی یەکڕیزیی حیزبەکان و نیشتمانەروەران، چەند گەڵاڵەیەکیان خستە ڕوو

0
893

هاوکات لەگەڵ نارەزایەتییە بەربەرینەکانی ناو ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات، سەربەخۆییخوازانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە مەبەستی یەکڕیزیی حیزبەکان و نیشتمانەروەران، چەند گەڵاڵەیەکیان خستە ڕوو.

ڕۆژی کورد: کۆمەڵێک لە سەربەخۆییخوازانی کوردستانی ڕٶژهەڵات لە ژێر ناوی “تۆڕی سەربەخۆییخوازان”، گەڵاڵەیەکیان بۆ کوردانی سەربەخۆییخوازی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات پێشنیار کردووە.

لە بەشێک لەو گەڵاڵەیەدا هاتووە، “بە سەرنجدان بە ناتەبایی سەرکردایەتیی حیزبەکان لە ژێر هەر پاساوێک کە دەبێ ئیتر بۆمان گرنگ نەبێت، تۆڕی سەربەخۆییخوازان پێشنیارێکی کردەیی دەخاتە بەر دەستی یەکڕیزیخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بن، جگە لە ناوخۆی ڕۆژهەڵات کە خۆیان یەکڕیزتر لە هەموومان لەناو جەرگەی ئاگر و خەبات دان.”

دەقی گەڵاڵەکە کە بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد بەڕێکراوە بەو شێوەی خوارەوەیە:

پێشنیارێکی کردەیی بۆ سەرجەم یەکڕیزیخوازان: بەدەنەی یەکڕیزیخوازیی حیزبەکان و نیشتمانپەروەرانی غەیرەحزبی

لە وەها دۆخێکدا کە یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی و یەکدەنگی، تاکە حەوجێی بەرەوپێش بردنی ڕێک و ڕاستیی ڕەوتی بزاڤی دژەدیکتاتۆریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوکات لەگەڵ بزاڤی گەلانی ئێرانە، بە سەرنجدان بە ناتەبایی سەرکردایەتیی حیزبەکان لە ژێر هەر پاساوێک کە دەبێ ئیتر بۆمان گرنگ نەبێت، تۆڕی سەربەخۆییخوازان پێشنیارێکی کردەیی دەخاتە بەر دەستی یەکڕیزیخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بن، جگە لە ناوخۆی ڕۆژهەڵات کە خۆیان یەکڕیزتر لە هەموومان لەناو جەرگەی ئاگر و خەبات دان.

ناوەندی هەموو ئەو وڵاتانەی کە کوردی ڕۆژهەڵات لەوێدا نیشتەجێن وەک خاڵی لێک گرێدرانی ئەم تۆڕە دەستنیشان بکرێن. چۆن؟

  1. شوێنێکی دیاریکراو لە ناوەندی هەموو وڵاتان دیاری بکرێن بۆ ئەوەی لە کاتێکی دیاریکراودا هەموو یەکڕیزیخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەو کات و شوێنەدا بە یەک بگەنەوە و ئەوانەش کە بە هەر هۆکارێکی وەک دووری یان هەر ئەگەرێکی تر نەتوانن ئامادە بن، بە ئواژۆ بەشداریی خۆیان لەو میتینگە یەکڕیزیخوازانەیەدا ڕابگەیەنن. لیستێک لە ناو و واژۆی هەموان ئامادە بکرێت کە بگەیەندرێتە ناوەندی تۆڕی سەربەخۆییخوازان.
  2. لەو میتینگەدا، گرنگترینی ئەو خواست و خاڵانەی کە بەلای بەشداربووانی میتینگی هەرکام لە وڵاتانەوە کە لەسەریان ڕێک کەوتوون تۆمار بکرێن و لەلایەن نوێنەرێکی خۆیانەوە بگەیەندرێتە ناوەندی تۆڕی سەربەخۆییخوازان.
  3. لە ڕێگەی تۆڕی سەربەخۆییخوازانەوە هەوڵ دەدرێت یەکڕیزیخوازانی هەر کام لە وڵاتان بۆ ئەوەی بتوانن پەیوەندیی بەردەوام و ڕاستەوخۆیان لەگەڵ یەکتری هەبێت، لە نووسینگەیەکی مەجازیدا کۆبکرێنەوە.
    4. نوێنەرانی هەرکام لە وڵاتان دەبنە بەڕێوەبەری نووسینگەئ مەجازیی وڵاتەکەیان کە لێی نیشتەجێن.
  4. ژوورێکی گوتوبێژ و پلان داڕێژی (ژووری هزر) تۆکمە لە کۆی نوێنەرانی ئەندامانی هەموو وڵاتان پێک دەهێندرێت.
  5. یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی لە پێناو خەون و خواست و حەوجێییەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرەکیترین پێودانگی هەنگاونان بەرەو ڕەوتی سەربەخۆییخوازی دەبێت.

مەسنجەری پەیجی تۆڕی سەربەخۆییخوازان بۆ هەر چەشنە پەیوەندییەک کراوەیە.

بەڵێ بۆ یەکڕیزیی نەتەوەیی

تۆڕی سەربەخۆییخوازان

03.01.2018

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوونارگیلەكەی دوورگەی واق واق و ویژدانی كۆمەڵایەتیی زڕە ڕووناكبیر
بابەتی دواترکوژرانی شەش پاسدار و برینداربوونی ٥ی تر لە شەڕ لەگەڵ پێشمەرگە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان