Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سەربازێکی شنۆیی بە شێوەیەکی گوماناوی لە تەورێز گیانی لە دەست دا

سەربازێکی شنۆیی بە شێوەیەکی گوماناوی لە تەورێز گیانی لە دەست دا

0
1308

کوژران و مردنی گوماناویی سەربازانی کورد لە ئێران، بەتایبەتی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو، بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی ئەستاندووە

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، سەربازێکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، بە شێوەیەکی گوماناوی لە پادگانی مەرەند، گیانی لە دەست داوە.

بەپێی زانیارییەکان، جەعفەر ئەحمەد تاش، خەڵکی شاری شنۆ کە لە پادگانی مەرەندی سەر بە شاری تەورێز لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، خەریکی تێپەڕاندنی خولی زۆرەملیی سەربازی بووە، شەوی ڕابردوو، بە شێوەیەکی گوماناوی، گیانی لە دەست داوە.

پێشتریش و بەتایبەت لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، چەند سەربازی کورد بە هەمان شێوە یان بە هۆی تەقەلێکرانیان لەلایەن بەرپرسانی سەربازگەکانەوە، گیانیان لە دەست داوە و کوژراون.

لە هەمان کاتدا هیچ کات لێکۆڵینەوە لەو ڕوودااوانە ناکرێت و پەردەپۆش دەکرێن.

لەمبارەوە زیاتر بخوێنەوە

پێشتریش دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گوڵانی ١٣٩٦ی هەتاوی، سەربازێکی کوردی خەڵکی مەریوان لە بیجار کوژراوە.

هەرچەند هەندێک سەرچاوەی سەر بە کۆماری ئیسلامی، لە زمان بەرپرسانی نیروی ئینتزامیی بیجاڕەوە، هۆکاری کوژرانی ئەو سەربازەیان، پێکدادان لەگەڵ قاچاغچیەکان راگەیاندووە بەڵام بەوپێیە کە پێشتر لە بیجاڕ و بە گشتی لە کوردستان هیچ چەشنە پێکدادانیکی چەکداری لە نیوان کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد نەهاتۆتە ئاراوە، تا ئێستا هۆکاری ڕێک و دروستی کوژرانی ئەو سەربازە کوردە ناڕوونە.

پێشتر چەند سەربازی کورد بە هۆی هەبوونی جیاوازیی فکری لە ڕووی ئایینی و نەتەوەیی، لەلایەن بەرپرسانی ڕژیم لە پادگان و شوێنە سەربازییەکان کوژراون و هۆکاری کوژرانەکەیان لاڕێ کراوە.

لە ماوەی ساڵی ڕابردووی هەتاویدا، سەربازێکی خەڵکی گوندی “کارێزی مەحموود ئاوا”ـی سەر بە باژێڕی بۆکان، بە ناوی”سەید مەحیەدین حوسێنی” کوڕی سەید عەبدوڵڵا، بە تەقەی فەرماندەی پادگانی شاری ڕوانسەر گیانی لە دەست دا.

بە وتەی یەکێک لە نزیکەکانی بنەماڵەی حوسێنی، هەتا ئێستا فەرماندەی پایگای شاری ڕوانسەر سەبارەت بە چۆنیەتی ڕوودانی ئەو ڕووداوە، وڵامێکی بە بنەماڵەی حوسێنی نەداوەتەوە.

ئەو ئەندامەی بنەماڵەی حوسێنی ڕایگەیاندبوو: “بەرپرسانی حکوومەتی لە کاتی دانەوەی تەرمی سەید مەحیەدین حوسێنی بە بنەماڵەکەی پارەی گوللەکەیان وەرگرتووتەوە.”

بەپێی ئەو سەرچاوەیه، ئەو هەوڵە دەتوانێ بەو واتایە بێت کە کوشتنی ئەو سەربازە کوردە، نەک وەک ڕووداوێکی نەخوازراو، بەڵکوو جۆرێک لەسێدارەدان بە ئەژمار بێت.

پێشتریش ڕۆژی شەممە۲۲ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، “ئیسماعیل بەسامی”، کوڕی فایق بەسامی، تەمەن ۲۰ساڵان، خەڵکی گوندی لاویسان و دانشتووی گەڕەکی ئیدارەی رێگەوبان لە نزیک کۆرەپای شەبرەنگ لە شاری مەریوان کە لە کۆتایی ڕۆژەکانی دوورەی زۆرەملیی سەربازی خۆیدا بوو، لە پاسگای بەردە ڕەشە و لە کاتی پشوودا لە ناو حەوشەی پاسگا لە پشتەوەڕا تەقەی لێکراوە و دەست بە جێ گیانی لە دەست داوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهێمای فەرهەنگ و هونەری کرماشان پێشکەش کەیهان کەلهور دەکرێت.
بابەتی دواترجەلال جەهانگیری، هونەرمەندی کورد کۆچی دوایی کرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان