سێیەمین پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات لە باشوور لەلایەن ئێرانەوە تیرۆر کرا

0
998

تەنیا لە ماوەی یەک مانگدا، سێ کەس لە پێشمەرگە و ئەندامانی دوو لایەنی دێموکرات لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە کوردستانی باشوور تیرۆر کران.

روژی کورد: کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی سەر لە بەیانیی ڕۆژئ هەینی 30ی مارسی ٢٠١٨ بەرانبەر لەگەڵ ١٠ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی (١٣٧٩ی هەتاوی)، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران و دانیشتووی شاری “هەولێر” لە کوردستانی باشوور بەناوی “”ئەحمەد ئێرانی”، لە شاری دیانان، لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە تیرۆر کرا و شەهید بووە.

ئەوە سێهەمین تیرۆری پێشمەرگە و ئەندامانی دوو لای دێموکراتە کە لە 10ی ڕەشمەی ١٣٧٦ی هەتاوی تا ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٧٩ی هەتاوی، واتا لە ماوەی ٢٩ ڕۆژی ڕابردوودا هاتووەتە ئاراوە.

“ئەحمەد ئێرانی” خەڵکی گوندی ” کانی بەردە”ی شاری نەغەدە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی بە هۆی گوشار و هەڕەشەی ڕژیم، زێدی خۆی بەجێهشت و لە کوردستانی باشوور نیشتەجێ بوو. ناوبراو ٦ جار لە لایەن ڕژیمەوە دەسبەسەر و ئەشکەنجە درابوو و دواجار لە ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی ناچار بوو زێدی باب و باپیرانی بەجێ بهێڵێ.

ئەو تیرۆرە لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممه ١٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، سەلاح ڕەحمانی هاوڕێ لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی سەباح ڕەحمانی خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی شارۆچکەی “بنەسڵاوه”ی هەولێر لە کردەوەیەکی تێرۆریستیدا بە توندی بریندار و ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کران کە لەئجامدا، سەباح ڕەحمانی شەهید بوو.

لەلایەکی تریشەوە. شه‌وی سێشه‌مه‌ له‌ سه‌ر چوارشه‌مه‌ ١٥ له‌ سه‌ر ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٦پێشمەرگە و فەرماندەی بە توانای حدک، قادر قادری، که‌ به‌ ماشێنی خۆی سه‌ردانی مێحوه‌ری بالیسان_چوارقوڕنه‌ی کردووە ، دره‌نگانی شه‌و دراوەتە به‌ر ده‌سڕێژ و ته‌رمه‌که‌ی که‌ زیاتر له‌ 20 گولله‌ی وێ كه‌وتووه‌، له‌ ده‌وروبه‌ری ماشێنه‌که‌ی له‌ نزیک گوندی “هه‌رته‌لێ”‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

هەندێک زانیاری بەدەست ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتوون کە بەپێی ئەو زانیاریانە، زۆربەی ئەو تیرۆرانە لە ئیتلاعاتی شاری پیرانشار و بەچاوەدێریی ئیتلاعاتی ورمێ ـوە ئەنجام دەدرێن.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ئیتلاعاتی پیرانشار لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە ناوەندی ڕۆژی کوردی ڕاگەیاندووە کە دوو پێشمەرگەی تری حدکا، ناویان لە لیستەی تیرۆر دایە و پلانیان بۆ داڕێژراوە.

هەرچەند ناوی ئەو دوو پێشمەرگەیە ئاشکرا نەکراوە بەڵام ئەو سەرچاوەیە بەپێی وێنەیەک کە نیشانی دراوە دەڵێ: “یەکێک لەو پێشمەرگانە ژنە و سەری سپیە. وێنەکە سێ کەسی تێدایە کە پێدەچێ لە سنوورەکانی پیرانشار گیرابێ”.

وردبوونەوەکانی ڕۆژی کورد دەریدەخا کە ناوی سدیق دەروێشی و ژنێک بە ناوی “گوڵێ” لە ناو لیستەی ئەو تیرۆرانە دایە.

هەندێک لە ڕەخنەگرانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، ڕەخنە ئاراستەی بەشی ئەمنیەتی دوو لایەنی دێموکرات دەکەنەوە و بەتایبەتی ڕەخنە لە ئەمنیەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەگرن و دەڵێن، ئەو بەشە بە کەسانی پسپۆڕ نەسپێردراوە و کارەکان بە شلی چاوەدێری دەکرێن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.