
نووسەر: ڕەزا ئەمینی
لەناو میدیا و ڕاگەیاندن و شەقامی کورد، زاراوەی “لەشفرۆشی” بە هەڵە لە بری زاراوەی “سێکس فرۆشی” جێ کەوتووە و کەڵکی لێوەردەگیردرێت ئەوە لە حاڵێکدایە هەم لە ڕووی واتایی و هەم لە ڕووی مەعنەویشەوە ئەو دوو زاراوەیە لێک جیاوازن، لەشفرۆشی بە واتای فرۆشتنی ئەندامەکانی لەشە کە زۆر جار خێرخوازانەشە وەک فرۆشتنی گورچیلە کە بەتەواوی لەگەڵ سێکس فرۆشی دونیایەک جیاوازیی واتایی و کردەییان هەیە، لەو بابەتەدا هەوڵ دەدەین لە ڕوانگەی زانستییەوە چەمکی سێکس فرۆشی بخەینە بەر باس و پەردەی لەسەر ڕوخساری لادەین.
الف: ده‌سته‌واژه‌ی ره‌گه‌ز په‌ره‌ستانه‌ی سێکسفرۆشی
به گشتی له زانستی کۆمه‌ڵناسی دا سه‌باره‌ت به خه‌سارناسی سێکسی ده‌سته‌واژه‌ی هه‌ڵه‌ی سێکس فرۆشی به‌کار ده‌هێندرێ له پاڵ ئه‌م ده‌ربرینه هه‌ڵه دا مه‌به‌ست گه‌لێکی ئابووری‌و ره‌وانی نه‌رێنی خۆی حه‌شار داوه.
پاشگری وشه‌ی فرۆشتن له پالً ئه‌م ده‌سته واژه‌یه به مه‌به‌ستی ئابووری کردنی ئه‌م بابه‌ته واته به کاڵا بوونی ژنه.پاڵپشتی ئه‌م بۆچوونه ئایین،نهریتو سیستمی پیاو مه‌زنییه تا ژن بکاته ماڵ‌و سامانی پیاو و ره‌وایی به بۆچوونی مڵکایه‌تی ره‌گه‌زی له ژێر هژمۆنی پیاو بدا.
له دینامیزمی بازار دا فرۆشیار به‌ر ده‌وام به شوێن دۆزینه‌ی کریارهکهیهتیو له پشت مه‌به‌ستی سێکسفرۆشتنیش دا رێک ئامانج ئه‌وه‌یه سیستمی نێر مه‌زنی بیسه‌لمێنێت کریاری کاڵاکهیهو ئه‌م بابه‌ته ده‌کاته ره‌وشێکی ره‌وا.بۆیه بکار هینانی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ژن ده‌کاته تاوانباری سهرهکیو روانینی خه‌سار ناسی سێکس له به‌رژه‌وه‌ندی نێر دا ئۆرگانیزه ده‌کا.چوونکه ژن کاراکتیری پێکراو و بێ ئیراده و پیاو خاوه‌نی ئیراده‌ی دهسدرێژیکارانهی سادیسمیکانهیه و بکه‌ری سه‌ره‌کی له‌و باره‌وه‌یه ، که وابوو بکار هێنانی سێکسکڕی دروستتره.
ب: پێناسه‌ی سێکسکڕین
هه‌ر کردارێکی سیکس به ده‌ر له مهیلو ئیراده‌ی ده‌روونی ره‌گه‌زی ژن و له سه‌ر بنه‌مای حه‌زو ئاره‌زوو و گرێمانه ده‌روونییه‌کانی پیاو به که‌ڵک وه‌رگرتن له پێگه ده‌سکردییه‌کانی پیاو که له هه‌وڵی ده‌سدرێژی کردنه سه‌ر ژن بێت واتای سیکسکرین ده‌گه‌یه‌نێ و دهکهوێـه خانه‌ی توند‌و تیژییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ده‌کرێ به تاوان بناسرێت.
ته‌مه‌نی دیارده‌ی سێکسکرین به پانتایی مێژووی مرۆڤایه‌تیه. له قۆناغی زه‌مه‌نی جیاواز ، قه‌واره‌ی جوغرافییایی جۆراوجۆر و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی چهشناو چه‌شن شێوه‌و شێوازی تایبه‌ت به خۆی هه‌بوو.خاڵی جیگه‌ی سه‌ر سوورمان ئه‌وه‌یه له گه‌ڵ پێشڤه‌چوونی مرۆڤایهتیو گۆرانکاری هزری مرۆڤته‌وه‌رانه هه‌مدیس ئه‌م دیارده بوونی هه‌یه ته‌نانه‌ت متۆدی تایبه‌تیشی به خۆیه‌وه گرتووه و بۆته ئاریشه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی.
ج: هۆکاره‌کانی سیکسکڕی
کۆمه‌ڵناسانی رئال فمینیست به هۆی به کاڵایی کردنی سێکس له لایه‌ن سیستمی چه‌وسێنه‌رانه‌ی پیاو سالارێوه رهخنهگرنو ژن به توخمی پێکراو و به‌رانبه‌ره‌که‌ی به بکه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م خه‌ساره ده‌زانن.ئه‌م هزره‌ش کاراکتێری ئه‌رێنی به‌ر چاوی خستۆته سه‌ر ئاستی رۆشه‌نبیری کۆمه‌ڵگاکان.
له گه‌ڵ زۆر هۆکاری کاریگه‌ر له سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه روانینی ره‌گه‌زی گرینگ‌ترین هۆکاری په‌ره‌گرتوویی سێکسکرییه.زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگاکان به تایبه‌تی کۆمه‌ڵگا ئایینی و نه‌ریت سالاره‌کان روانینه‌کانیان له‌م باره‌وه له ژێر هژمۆنی پیاو مه‌زنی دایه‌و ئه‌م بابه‌ته بۆ ژن به ئیرادی خۆی و پیاو بێبه‌ری ده‌که‌ن له حاند ئه‌م تاوانه‌وه و به‌م چه‌شنه رێگه خۆشکردن بۆ توند‌و تیژی ره‌وانی له دژی ژن ره‌وا ده‌که‌ن .ئه‌م روانینه وای کردووه سێکسکرین بۆ پیاو وه‌ک خالێکی به هێز بێته نرخاندن .
ره‌گه‌زی پیاو وه‌ک هێرشبه‌ر و به که‌ڵک وه‌رگرتن له پێگه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی به پاڵپشتی که‌لتووری کۆنه‌په‌ره‌ستانه هۆکار گه‌ڵی بنچینه‌یی دیارده‌ی سێکسکڕین.
د: فاکتۆرێکی دژ به‌ری سێکسکرین
له ده‌یه‌ی رابردوو وڵاتی سوئید پێداچوونه‌وه‌ی بنه‌مایی به پێناسه‌ی خه‌سار ناسی سیکس دا کرده‌وه.پێشه‌نگه‌کانی ئه‌م بزاڤه هزرییه چه‌مکی سێکسیان کرده بابه‌تیکی یاسایی‌و مافپه‌روه‌رانه،بۆیه سێکسکڕییان به چه‌شنێک سته‌مگه‌ری هینایه نرخاندن ،ئه‌م روانگه داهێنهرانهۆ جیاوازه کاراکتیری به‌رینی له سه‌ر ئاستی رۆشنبیری کۆمه‌ڵگا دانا.له باری په‌روه‌رده‌ییشه‌وه کۆمه‌ڵگاکه‌یان به‌م بۆچوونه راهێنا.له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م رووانینه ئاکتیوه به شێوازێکی یاسایی سێکسفرۆشییان به قوربانی و سێکسکرینیان به هۆکاری تاوان هێنایه ئه‌ژمار.
له ساڵی 1999 ده‌ستیان دایه هه‌ڵمه‌تی قه‌ده‌غه‌کردنی سێکسکڕیو هێزێکی زۆری ماددی‌و مه‌عنه‌وییان بۆ ته‌رخان کرد.کارا بوونی ئه‌م هه‌ڵۆێسته به شێوه‌یه‌کی سهرسوورهێنهرانه رێژه‌ی سێکسکرینی تا ئاستی (0) دابه‌زاند و ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی خسته سه‌ر سێکسفرۆشتنیش چوونکه ئه‌م رێژه‌یه‌ش ته‌واو دابه‌زی.
بابه‌تێکی گرینگ که له فاکتۆری سوئێد کاریگه‌ری دانا پێکهینانی ههلو مه‌رجی گۆنجاو بۆ ژیان و گوزه‌رانی قوربانیانی سیکسی بوو.
سوئیدیه‌کان ته‌نانه‌ت که‌ڵکوه‌رگرتنی پیاو له هه‌ر چه‌شنه ده‌ره‌تانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی _ ئابووری و سیاسی بۆ ده‌سدرێژی کردنه سه‌ر ژنیان وه‌ک پێناسه‌ی تاوانی سێکسی هینایه نرخاندنه‌وه، له باره‌شدا به‌دوادا چوونی یاساییان ئه‌نجامدا.
ئه‌نجام:
ئه‌زموون ده‌ریخستووه ئه‌گه‌ر هۆکاره بنه‌ماییه‌کانی خه‌سارناسی سیکس خاشه‌بڕ کرین و کرینی سێکس ببێته تاوان و بکه‌وێته خانه‌ی یاساوه و وه‌ک پێشێلکاری مافی مرڤ بێته نرخاندن جیهانی داهاتوو به‌ری ده‌بێ له ئه‌نجامی تاوانی سێکسکڕی.
به‌ڵگه هه‌ڵنه‌گره پێکهێنانی ده‌رتانی یه‌کسان له هه‌موو بواره‌کانی ژیان ده‌توانی مکانیزمی خاشه‌بڕکردنی گشت کێشه‌کانی مرۆڤ بێت .