ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستئێرانھەواڵجیهان سیخوڕەکانی ئەمریکا : ئێران زۆرکەمی ماوە دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات 2024-08-10 0 781 چەند سانتیفیوژێکی ئەتۆمیی ئێران ئێران زۆرکەمی ماوە دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات، تاران بەشوین کارتی گوشارە بۆ دانووستانەکانی ئەتۆمی واڵ ستریت جورناڵ ئاشکرای دەکات سەرچاوەسیخوڕیەکانی ئەمریکا دەستان بە زانیاری نوێ لە سەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران راگەیشتووە و پێیان وایە ، ئەگەر ئێران ئامانجی دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی بێت لە ئێستادا کاتێکی گونجاوە ، چونکە ئێرانیش لەوە تێگەیشتووە ئیتر وەک ڕابردوو دەستڕاگەیشتنی بەچەکی ئەتۆمی هێڵی سووری وڵاتان نییە . هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە سیخوڕەکانی ئەمریکا لەو باوەڕەدان ئێران بە وردیی و بەچڕی دەستی بە زانیاری ئەتۆمی گەیشتووە . لە لایەکی تریشەوە ” ئاوریل هاینس ” بەرپرسی ئاژانسی نشتیمانیی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا بۆ کۆنگرە لە مانگی ڕابردوودا هۆشداری داوە لەوەی ئێران لە چالاکییەنوێیەکانی لێکۆڵینەوەیی خۆیدا توانیویەتی دەستی بە زانیاری نوێی ئەتۆمی ڕابگات و توانای بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی هەیە . چەند سەرچاوەیەکی ئەمنیی تریش ڕایانگەیاندووە ئێران بەهەموو تواناوە لە هەڵی دەستڕاگەیشتن بەچەکی ئەتۆمییە . ئەمە بڵاوبکەوە: Share on Facebook (Opens in new window) Facebook Share on Telegram (Opens in new window) Telegram Share on Tumblr (Opens in new window) Tumblr Email a link to a friend (Opens in new window) Email Print (Opens in new window) Print Share on Pinterest (Opens in new window) Pinterest Share on Pocket (Opens in new window) Pocket Share on WhatsApp (Opens in new window) WhatsApp Share on LinkedIn (Opens in new window) LinkedIn Share on X (Opens in new window) X Share on Reddit (Opens in new window) Reddit Share on بالاترین (Opens in new window) بالاترین Like this:Like Loading... Related سهرنج و كۆمێنت كۆمێنت