لە ویدیویەکى کە لە پاکستان بڵاو کراوەتەوە کولبشن جادو هاوڵاتى هیندى دان بەوەدا دەنێت کە خەریکى کارى سیخوڕی لە ولاتى پاکستان بۆ ئێران بوە .
هەروەها لە بەشیکى ترى لە دانپێدانەکەى دا باس لە کردنەوەى بازرگانى لە شاری چابهارى ئێران بەو مەبەستە سەردانى ئێرانى کردوە و لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانى ئێران لە پەیوەندى دا بووە.
کولبشن بەردەوام خەریکى کۆکردنەوەى زانیارى لە سەر دام و دەزگاکانى پاکستان بووە بۆ ئێران و دانپێدانەکەى بوەتە هۆى ناڕەزایەتى بەرپرسانی پاکستانى. لە مانگى رابردوو کاتى گەڕانەوە لە ئێران لە لایەن دەزگا ئەمنیەکانى پاکستان دەست بە سەر کرا.