سیاسەتی پێش پێگرتن ، چیدیکە وەڵامدەر نییە

0
4968

 

لە تەم ومژی شەڕی سووریە دا بەزاندنی هێڵی سوور چی بە سەر هاتووە ؟ مانایەکی کێشدار؛ بابەت و باسی نێوان ئەمریکا و ئورشەلیم و سیناریۆی لە ناو بردنی دراوسێ عەڕەبەکان.

سیاسەتی پێشپێگرتن ، چیدیکە وەڵامدەر نییە. ئەو مەترسییە لە ئارا دایە کە هێڵە سوورەکان لە زەلکاوی خۆڵ، لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بزر بن ، ئێستا ئەمریکا ئەو ئەزموونە تاڵە لەئێران و سووریە دووبارە دەکاتەوە.

زلهێز بوون ئاسان نییە. کەسێک هێڵێکی سوور دیاری دەکا و هیوادارە کە ئەو منداڵە شەیتان و هار و هاجانە ئەو هێڵە نەبەزێنن . ئەو شێوەیە لە سەردەمی شەڕی سارد دا وەڵامدەر بوو کە پێیان دەوت سیاسەتی پێشپێگرتن و بە گشتی نیزامی هەڕەشە بۆ لە ناو بردن((- ناسراو بە باڵانسی ترس – )) پێشی بە ڕوودانی شەڕ دەگرت . ئەوە بە بێ لە بەر چاو گرتنی ئەو شەڕانەی لێر و لەوێ بە هۆی پێشبڕکێی چەکوچۆڵ و شەڕی ڕەوانی ڕوویدەدا.

بەڵام ئێستا سیاسەتی پێشپێگرتن ، چیدیکە وەڵامدەر نییە؛ نە بۆ ئێران کە لە پشت دیواری تەم و مژاویی وتووێژەکان(( -کە لەودا وتووێژێک لە سەر ئەوەی ئێران بە نیازە بەرنامە ئەتۆمیەکەی تا کوێ درێژە پێبدا ناکرێ – )) وەستاوە و نە لە بۆ داردەست و هاوپەیمان و پردی پەڕینەوەی ئێران واتە سووریەی قەیراناویی بە هۆی شەڕی ناوخۆیی بەشار ئەسەد
لە بابەتی چەکە شیمیایەکان ، سووریە لە ئاستی نێونەتەوەیی وەک زلهێز ئەژمار دەکرێ بە شێوەیەک کە لە ١٨ عەمبار ، مردن لە ڕێگەی خنکانەوە، بۆسەی داناوە . ئەمریکاییەکان دەڵێن کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە سووریە قەبووڵ ناکەن، بەڵام ئاماژەیان بە وردەکارییەکان و ئەگەری هەوڵەکانیان لە بارەی کات و چۆنیەتیەوە نەداوە .

ئەو جارە وەک ساڵی ٢٠٠٣ نییە کە واشنگتۆن بە کارامەیی ، دۆزینەوەی ڕێکخراوە ئیتلاعاتیەکانی دەستکاری کرد تاکوو هێرش بکاتە سەر عێڕاقی سەدام حوسێن.

ئەو جار کەرەستەیەکی شەیتانی ، راستەقینە و مەترسیدار (( – لە هاوردە کۆنەکانی شووڕەویی یەکگرتوو – )) بوونی هەیە .
مەترسیدار نە تەنیا بۆ بەرهەڵستکاران و شۆڕشگێڕانی دژ بە رژیمی سووریە بەڵکوو لە ئەگەری هەوڵەکانی رژیم یان رووخانی ئەو رژیمە ، ئەو ماددانە بۆ دراوسێکانی بە تایبەتی بۆ ئیسرائیل ، عەڕەبستانی سەعوودی ، ئۆردۆن و لە ئەنجامدا هەموو جیهان مەترسیدارن. چونکە تەماحی ئەلقاعیدە و شەریکەکانی لەو چەکانە و دەستڕاگەیشتنیان بە تایبەتی بە گازی ئەعساب ، مەترسیەکە چاوەڕواننەکراو.

واشنگتۆن بەڵگەی پێویستە
دۆخی خۆڕاگری و بەرخودان نادیارە و بەزاندنی هێڵە سوورەکانیش لە هەڵکشان و داکشان دان . واشنگتۆن لە کاتێکدا هەڕەشەی هێرشکردن دەکا کە دەیهەوێ لە پێشدا بەڵگەی بەدەستەوە بێ و هاوپەیمان لە خۆی کۆ کاتەوە و لەو لاشەوە رووسەکان کە لە شاری تەرتووس بنکەی نیزامیی دەریاییان هەیە و هەروا پشتیوانی لە رژیمەکەی بەشار ئەسەد دەکەن ، بێنێتە سەر ڕێ.
هەندێک لە گرووپە شۆڕشگێڕەکانی دژبەری ئەسەد بە گێڕانەوەی بەسەرهاتی ترسێنەر خوازیاری دەستێوەردانی هێزە بیانیەکانن ، بەڵام حکومەتی ئەمریکا لە بەرامبەر ویست و داخوازیی ئەوان لە مەڕ دیاریکردنی ناوچەی دژە فڕین هەروا خۆڕاگر وەستاوە. کارناسان هۆشدارییان داوە کە بۆ دیاریکردنی ناوچەی دژە فڕین دەبێ بە سەر بەشی دیفاعی و دژە ئاسمانیی رژیمی سووریە دا زاڵ بی . ئەوەی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا نایانهەوێ ، شەڕیکی نوێی زەوینی لە ئاسیایە کە پێویستی بە ٧٥ هەزار نەفەر هێز هەیە.

بەڵام لە تەپ ومژی شەڕی سووریە دا بەزاندنی هێڵی سوور چی بە سەر هاتووە ؟ مانایەکی کێشدار؛ بابەت و باسی نێوان ئەمریکا و ئورشەلیم و سیناریۆی لە ناو بردنی دراوسێ عەڕەبەکان. زلهێز بوون نرخ و بەهای خۆی هەیە.

ن: میشائێل ئاشتورمێر
و: جەماڵ پوورکەریم 

لە کوردستان مییدیا ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو بۆتەوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.