Google search engine
ماڵەوە مێژوو ئه‌مڕۆ له‌ مێژوو دا سیاسەتمەداری ناوداری کورد “حەمید دەروێش” کۆچی دوایی کرد

سیاسەتمەداری ناوداری کورد “حەمید دەروێش” کۆچی دوایی کرد

0
1594

ڕۆژی کورد :
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە ٢٤ی ئۆکتۆبر مامۆستا حەمید حاجی دەروێش، سکرتێری حیزبی پێشکەوتنخوازی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا “عەبدۆلحەمید حاجی دەروێش”، ساڵی ١٩٣٦ی زایینی لە گوندێکی سەر بە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٥٣ی زایینی شاعیری ناودارێ کورد “جگەر خوێن”ی ناسیووە و کاریگەری زۆری لە سەر مامۆستا داناوە. لە ساڵی ١٩٥٧ی زایینی بە هاوکاری چەند هاوڕێیەکی یەکەم پارتی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ناوی “پارتی دێمۆکراتی کورد” دامەزراندووە و ماوەیەک وەک سەرۆکی ئەو پارتە کوردییە ماوەتەوە، لە کاتێکدا کە ڕژیمی سووریا ئەو کات بە توندی سەرکۆنەی هەموو جووڵانەوەیەکی سیاسی کوردی کردووە.
مامۆستا حەمید دەروێش ی وەکوو یەکێک لە سیاسەتمدارە دێرینەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، دۆستی نزیک و خۆشەویستی مام جەلال تاڵەبانی بووە و زۆربەی سەرکردەکانی کوردی هەموو پارچەکانی کوردستانی ناسیووە. حەمید دەروێش دواتر لە ساڵی ١٩٦٢ی زایینی پارتی دێمۆکراتی پێشڤەڕۆی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان دامەزراندووە و ڕۆڵێکی بەرچاوی نواندووە لە پێشخستنی دۆزی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و هەموو کات داکۆکی لە مافی نەتەوەکەی خۆی کردووە و هەر بۆیەش چەندین جار دەسبەسەر و بەند کراوە. هاوکات مامۆستا حەمید حاجی دەروێش ساڵەکانی ١٩٩٠ هەتا ١٩٩٤ی زایینی ئەندام پاڕلەمانی وڵاتی سووریە بووە و چەندین جار بە هۆی وتارەکانی لە پاڕلەمانی سووریە، کەوتووەتە بەر ڕەخنە و توانجی توندی دەسەڵاتدارانی سووریە.
سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ئۆکتۆبر ناوبراو بە هۆی نەخۆشی دڵ لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا لە شاری قامیشلوو کۆچی دوایی کرد و دڵە گەورەکەی بۆ خزمەت بە کوردایەتی و نەتەوەی کورد بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.
ناوەندی “ڕۆژی کورد” وەکوو ناوەندێکی سەربەخۆی ڕاگەیاندن بۆ خزمەت بە دۆزێ ڕەوای کورد لە هەموو پارچە کوردستانییەکان لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەنی و ئەندامان و ڕۆژنامەنووسانی ناوەندەکەوە، گەرمترین سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو بە تایبەتی و گەلی کورد بە گشتی و ئەندامانی پارتی دێموکراتی پێشڤەڕۆی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمی گەورەی لە دەست دانی ئەو تێکۆشەرە کوردە دەزانێت.
لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی “ڕۆژی کورد” – پاریس

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕێكه‌وتنی نێوان پووتین و ئه‌ردۆغان له‌ سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له‌ ڕۆژئاوای كوردستان
بابەتی دواتربۆ کوردستانی ڕۆژئاوا دەنگ بە بەڵێ بدەن

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان