رۆژی كورد : وه‌ك ئاگادارین له حه‌فته‌ی رابردوو دا سۆپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران و ده‌سه‌ڵاتدارانی له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد ترامپ به ڕه‌سمی خرایه ناو لیستی تێرۆری نێونه‌ته‌وه‌یی و لیستی ڕه‌ش و له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه به تۆندی بایكۆت كرا.
مایك پۆمپێئۆ وه‌زیری ده‌ره‌وی ئا‌مریكا به ئاشكرا ڕایگه‌یاند كه ئه‌ندامانی سۆپای پاسداران كۆمه‌ڵێك رێگر و چه‌ته و به‌رتیل خۆرن نه‌ك كه‌سانێكی شۆڕشگێڕ و ئه‌م بڕیاره‌ی ئامریكاش زۆر ناخافڵ و كتوپڕ نه‌بووه و به پێی پرۆگرام بریار دراوه و وتیشی دوای ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا هه‌مووان تێئگه‌ن كه سۆپای پاسداران له ئابووری ئێران دا تا چه راده‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و ئه‌یانه‌وێت به هه‌موو جورێك شۆڕشی كۆماری ئیسلامی هه‌نارده‌ی وڵاتانی دراوسێ بكه‌ن و له هه‌موو بواره‌كانی ئابووری و ستراتێژی و سیاسیه‌وه ده‌ستێوردانی ناوچه‌كه بكه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئێمه حه‌ز ئه‌كه‌ین كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌م بڕیاره زۆر به سانایی و به هه‌ڵسووكه‌وتێكی باش وه‌ربگرێت و قه‌بووڵی بكات له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موومان ئاگادارین سۆپای پاسداران ماوی 40 ساڵه خۆی وه‌كوو رێكخراوێكی سه‌ربازی و به‌رگری نیشان داوه به‌ڵام هه‌موو جۆره دستێوه‌ردانێكی چه له ناوخۆ و چه له ناوچه‌كه دا نیشان داوه و به هه‌موو جۆره خه‌ریكی ئاژاوه‌نانه‌وه و بشێوی و پێشێلكاری مافی مرۆڤ و مافی كۆمه‌ڵ بووه.
هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی سه‌نای ئا‌مریكا و پاڕله‌مان و سێناتۆره‌كانی ئا‌مریكا پێشوازیان له بڕیاری وڵاته‌كه‌یان كردووه بۆ خستنه ناو لیستی تێرۆری سۆپای پاسدارانه‌وه له لایه‌ن سه‌رۆك ترامپ، ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی زۆر به تۆندی به گژ ئه‌م بڕیاره‌ی ئامریكادا چوونه‌ته‌وه و قسه و باسه‌كانی مایك پۆمپێئۆیان وه‌كوو درۆ و ئاژاوه باس كردووه و ره‌خنه‌یان له سیاسه‌ته‌كانی وڵاتی ئا‌مریكا گرتووه و وه‌ك پشتیوانی له هێزی سۆپای پاسداران رۆژێك دوای ده‌ركردنی بڕیاره‌كه هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كۆماری ئیسلامی به جل و به‌رگی سه‌وز و جلی فۆرمی سۆپای پاسدارانه‌وه له ناو هۆڵه‌كانی په‌رله‌مان حازر بوون و پشتیوانی خۆیان بۆ سۆپای پاسداران و رق و كینه‌ی خۆیان به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئا‌مریكا ده‌ربڕیوه.
چه‌ن كه‌سی توێژینه‌ر و پسپۆڕ و لێكۆڵه‌ر له بۆاری توێژینه‌وه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئێران له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه له ئێستا دا سۆپای پاسداران و سۆپای قودس توانای به‌ره‌و رووبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئامریكایان نیه و سۆپای پاسدارانی ئه‌مڕۆ توانای شه‌ڕكه‌ری كاتی شه‌ڕی ئێران و عێراقی نه‌ماوه چۆنكه به هۆی به‌رتیل و دزی و لێكترازانی ناوخۆیی پشتیوانی جه‌ماوه‌ری له گه‌ڵ نه‌ماوه و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی ئێران هه‌موو قه‌یرانه‌كان له چاوی سۆپای پاسداران و هێزه پاوانه‌كانی و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و رژیمه ئه‌بینێت و به چاوكراوه‌یی زیاتر له بابه‌ته‌كه ئه‌ڕوانن و ئاماده نین جارێكی دیكه رۆڵه‌كانیان بنێرنه به‌ره‌كانی شه‌ڕ و به‌ربه‌ركانێی نه‌خوازراو .
به چاوخشاندنێك له ڕابردووی بڕیاره‌كانی وڵاتی ئا‌مریكا بۆ خستنه ناو لیستی تێرۆریستی وه‌كوو بزووتنه‌وه‌ی حیماس و بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستین و حیزبوڵای لۆبنان و چه‌ن رێكخراوی دیكه خستنه ناو لیستی تێرۆری سۆپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیش بابه‌تێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو بۆ هه‌مووان و ته‌نانه‌ت زۆر له‌وه زووتریش چاوه‌ڕوان ئه‌كرا له ئاكامی ئه‌م پرۆسه دا زۆر له پرۆگرامه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه دا وه‌كوو بڵقی سه‌ر ئاو له ناو ئه‌چێت و رۆژ له گه‌ڵ رۆژ له رووخانی رژیمه‌كه‌ی نزیك ئه‌بێته‌وه چۆنكه به‌شێكی زۆری داهاتی ئابووری ئێران و هه‌نارده كردنی كاڵاكانیان و بازرگانی و هێنانی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی و ئاوبه‌ند و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و زۆر بابه‌تێكی دیكه له رێگای سۆپای پاسداران و ده‌ست و پێوه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوه ئه‌چوو كه له‌مه به دواوه هه‌موو ئه‌و بازرگانی و هێنان و هاورده‌كاریانه رائه‌گیرێت و جارێكی دیكه به‌شێكی به‌رچاوی داراییه‌كانی رژیم و كۆماری ئیسلامی ده‌ستی به سه‌ر دا ئه‌گیرێت و قه‌یرانه‌كان زۆر زیاتر له جاران ئه‌بێت. له هه‌مان كات دا ده‌سه‌ڵاتی سۆپای پاسداران و سۆپای قودس و ده‌ست و پێوه‌ندیه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا وه‌كوو له وڵاتی عێراق و له وڵاتی سووریا زۆر به‌رته‌سك ئه‌بێته‌وه و له‌مه‌به‌دواوه ئه‌و وڵاتانه‌ش زۆر به وریایی و وردبینیه‌وه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ده‌ست و پێوه‌نه‌كانی كۆماری ئیسلامی و سۆپای پاسداران ئه‌كه‌ن و بگره ئه‌گه‌ر پێیان بكرێت له زووترین كات دا كۆتایی به هاوكاری و نێوانداریه‌كانیان بهێنن و جارێكی دیكه خۆ له قه‌ره‌ی سۆپای پاسداران و هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی نه‌ده‌ن و مه‌ترسی له سه‌ر خۆیان و وڵاته‌كه‌یان باشتر و به‌رچاوتر ببینن و هه‌ستی پێبكه‌ن.