Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی یونێسکۆ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی ڕاگەیێندراوێکی بڵاو...

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی یونێسکۆ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە

0
1535

ڕۆژی کورد: ئێرینا بوکوا، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی یونێسکۆ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا پشتگیری و داکۆکی لەسەر پەروەردە لە ڕێگای فرەزمانییەوە دەکاتەوە.

دەقی ڕاگەیێندراوەکە بەو شێوەی خوارەوەیە:

“به‌ره‌و داهاتوێکی پایه‌دار له ڕێگای په‌روه‌رده‌ی فره‌ زمانیه‌وه”

به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، یونێسکۆ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ سه‌ر به‌ڵێنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆی بۆ ڕێزگرتن له‌ فره‌زمانی و جۆراوجۆری زمانه‌کان. زمانه‌کان ‌بیڕوڕا و پێناسه‌ی ئێمه‌ پێک دێنن و ئێمه‌ش له‌ ڕێگای زمانه‌وه‌ خۆمان ده‌رده‌بڕین.

بێ ڕێزگرتن له‌ جۆراوجۆری زمانه‌کان که‌ ڕێگا بۆ تێگه‌یشتنی گونجاو له‌ هه‌موو کۆلتووره‌کان ده‌کاته‌وه‌، هیچ وتووێژێکی ڕاسته‌قینه‌ و هاوکارییه‌کی به‌ کارهاتووی نێونه‌ته‌وه‌یی پێک نایێت. ده‌ست ڕاگه‌یشتن به‌ جۆراوجۆری زمانی ده‌توانێت هه‌ستی وردبینی و تێگه‌یشتنی دوو لایه‌نه‌ له‌ نێو مرۆڤ دا زیندوو بکاته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ش، فێر بوونی زمانه‌کان هاوکات به‌ڵێینیه‌که‌ بۆ داهێنان و خوڵقاندن.

ڕۆژی جیهانی زمانی دایک که‌ ئه‌مساڵ تایبه‌ته‌ به‌ په‌روه‌رده‌ی چه‌ند زمانه‌ هه‌روه‌ها هه‌لێکه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانی پێشکه‌وتنی گه‌شه‌پێدانی پایه‌دار و به‌ تایبه‌تی ئامانجی چواره‌می به‌رنامه‌ی گه‌شه‌ پێدانی پایه‌دار بۆ “مسۆگه‌ر کردنی ده‌ست ڕاگه‌یشتنی هه‌مووان به‌ په‌روه‌رده‌یه‌کی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ و تایبه‌تمه‌ند و بره‌وپێدانی خوێندنی تا سه‌ر.”

په‌روه‌رده‌ و زانیاری به‌ زمانی دایک بێ ئه‌م لا و ئه‌و لا پێویسته‌ بۆ باشترکردنی ڕه‌وتی په‌روه‌رده‌ و په‌ره‌پێدانی به‌ڵێنی و باوه‌ڕبه‌خۆ که‌ هانده‌ری هه‌ره‌ گرنگی گه‌شه‌سه‌ندنن.

ژیان و بوونی ئێمه‌ به‌ زمان به‌ستراوه‌ته‌وه‌. کۆلتووره‌کان، بیرو ڕاکان، هه‌سته‌کان و ته‌نانه‌ت ئامانجه‌کانی ئێمه‌ بۆ جیهانێکی باشتر له‌ هه‌نگاوی یه‌که‌مدا له‌ زمانێکی تایبه‌ت و به‌ ووشه‌ گه‌لێکی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌رده‌که‌ون.

ئه‌م زمانانه‌ هه‌ڵگری به‌هاکان و شێوه‌ ڕوانینێک بۆ جیهانن که‌‌ مانای مرۆڤایه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ن. به‌هادان به‌ ئه‌م زمانانه‌ کۆمه‌ڵێک داهاتوو ده‌خه‌نه‌به‌رده‌ستمان و وزه‌ی پێویست بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌و داهاتووه‌ به‌ ئێمه‌ ده‌به‌خشن.

به‌ بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌وه‌ من داوا ده‌که‌م وزه‌ی په‌روه‌رده‌کردنی چه‌ند زمانه‌ له‌ هه‌موو جێگایه‌کدا، له‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ و ئیدارییه‌وه‌ تا به‌رهه‌مه‌ کولتورییه‌کان و میدیاییه‌کان و جیهانی ئینترنێت و بازرگانی پشتڕاست بکرێت و که‌ڵکی لێوه‌ربگێردرێت. باشتر وایه‌ ئێمه‌ به‌ ئه‌وه‌ بزانین چۆن له‌ زمانه‌کان که‌ که‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌کی درووستکردنی داهاتوویه‌کی شیاوتر بۆ هه‌مووان ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ستمان، ڕێزبگرین.»

ئێرینا بۆکووا

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوویاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا: ئێران هەروا سەرەکیترین هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان
بابەتی دواترڕێوڕەسمی دووهەمین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی ناوەندی ڕۆژی کورد لە فەڕانسە بەڕێوەچوو
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان