Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات سکرتێری گشتیی حدکا بە مەبەستی پیرۆزبایی و باس کردن لە پرسی یەکگرتنەوە...

سکرتێری گشتیی حدکا بە مەبەستی پیرۆزبایی و باس کردن لە پرسی یەکگرتنەوە سەردانی حدک ـی کرد

0
1399

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵەکان و هەروەها ئەو وێنە و زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، به‌یانیی ڕۆژی سێ‌شه‌ممه ٢٦ ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٥ـی هه‌تاوی شاندێکی حدکا به سه‌رپه‌رستیی مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ـیان کردووە و له‌لایه‌ن مسته‌فا مه‌ولوودی، سکرتێری گشتیی حدک و ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسیی ئەو حیزبه‌وه پێشوازییان لێ کراوە.

ماڵپەڕی کوردستان و کورد، مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه‌ی مسته‌فا هیجری و شاندی هاوڕێی گەڕاندۆتەوە بۆ گه‌یاندنی پیرۆزبایی خۆی و ڕێبه‌ریی حیزبه‌که‌ی به سکرتێری گشتی و جێگری سکرتێری حدک بۆ ده‌ستبه‌کاربوونیان له به‌رپرسایه‌تیی تازه‌دا .

دەگوترێ لەو چاوپێکەوتنەدا، شاندی حدکا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دیالۆگ و دانیشتنه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ و چاره‌سه‌ریی پرسی نێوان دوو لایەنی دێموکرات کردووە.

مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حدک، لەو چاوپێکەوتنەدا، هیوای خواستووە پرسی یەکگرتنەوە و لێک نزیک بوونەوە بە شێوەی پێشوو و لە سەر ئەو ڕێچکەیەی کە تا ئێستا گراوەتە بەر، بچتە پێش و درێژە بخایەنێت.
پرسی یەکگرتنەوەی دوو باڵی دێموکرات تا ئێستا گەلێک قۆناغی بڕیوە و چەندین دانیشتن و شاندی تایبەتی بۆ پێکهاتووە بەڵام تا ئێستاش نەتەنیا بۆشاییەکان کەم نەبوونەوە بەڵکوو لە ڕێگای ورووژاندنی بەدەنە و ئەندامان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بۆشاییەکان زێدەش بووە و وایکردووە خەڵکی کوردستان بە گشتی لێی هیوابڕاو بن، هەر بۆیەش پێدەچێ هواخواستنی سکرتێری گشتیی حدک بۆ بەردەوام بوون لەسەر شێوەی پێشوو، هیچ هیوایەک بە یەکگرتنەوە لە ناو خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی بەدواوە نەبێ.

دوو باڵی دێموکرات تا ئێستا هەر کامەیان ئەوەی تریان بە هەندێ پرسی لاوەکی تاوانبار کردووە و لایەنی حدکیش پێداگری لەسەر بە فەرمی ناسینی ناوی حیزبەکەیان دەکات کە حدکا بە هێڵی سوور و ڕەوایی دان بە دابڕان و ئینشعابی دەزانێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپێنجەمین فێستیڤاڵی هاوماڵی لە مەریوان بەڕێوە دەچێت
بابەتی دواترڕنوو لە ئورمیە، گیانی دوو کەسی ئەستاند و دوو ماڵی تێکدا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان