سه‌ركه‌وتنی دووباره‌ی نه‌تانیاهوو بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل

0
600

ڕۆژی کورد: له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا دوایین سه‌عاته‌كانی شه‌وی پیشوو كه‌ زیاتر له ٩٧% ده‌نگه‌كان ئه‌ژمێردرابوون و پارتی لیكوود یان پارتی شین و سپیه‌كان به‌ رێبه‌رایه‌تی بێنی گانتز له‌ پێشه‌وه‌ بوون و ته‌نانه‌ت رێبه‌رانی باڵی چه‌په‌كان  شایی و جه‌ژنیان ده‌گێڕا له‌وپه‌ڕی ناباوه‌ڕی و سه‌رسووڕمان ئه‌مڕۆ به‌یانی باڵی راست به‌ ڕیبه‌رایه‌تی بێنجامین نێتانیاهوو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی وڵاتی ئیسرائیل به‌ جیاوازی ١٤٠٠٠ ده‌نگ سه‌ركه‌وتنیان وه‌ده‌ست هێنا و براوه‌ی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوون و توانیان به‌ سه‌ر هه‌موو باڵه‌كانی دژبه‌ری خۆیان سه‌ركه‌ون و ئه‌و پۆسته‌ بۆ جارێكی دیكه‌ وه‌ده‌ست بھێننه‌وه‌.

له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا سه‌عات ٩ سه‌رله‌ به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ زیاتر له‌ چوار ملوێن ده‌نگ ئه‌ژمنێردرابوون پارتی لیكوود له‌ ئه‌ژماری ١٢٠ كورسی ته‌نیا توانی 35 كورسی وه‌ ده‌ست بھێنێته‌وه‌ و پارتی دژبه‌رو به‌رهه‌ڵستكاری لیكوود “ویائییر لاپیید” ته‌نیا پارتێك بوو كه‌ توانی شان به‌ شانی لیكوود ٣٥ كورسی وه‌ده‌ست بھێنێت و له‌ هه‌مان كاتدا باڵی نێتانیاهوو به‌ جیاوازی چوارده‌ هه‌زار ده‌نگ توانی ٦٥ كورسی بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات و ببێته براوه‌ی مه‌یدان.
وا دیاره‌ پارته‌ چه‌پگرا و عه‌ره‌ب و ئه‌رتۆدۆكس و پارته‌ ره‌گه‌ز په‌ره‌سته‌كانی دیكه‌ی یه‌هوودی به‌ تێكرای ده‌نگه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ زیاتر له‌ ٢٠ له‌ سه‌دی ده‌نگه‌كان وه‌ده‌ست بھێننه‌وه‌ و هه‌ر كام بوون به‌ خاوه‌نی چوار یان پێنج كورسی و له‌ ریزه‌كانی دواوه‌ ماوه‌نه‌ته‌وه‌.
له‌ گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنی دووباره‌ی نێتانیاهووی ته‌مه‌ن حه‌فتا ساڵی دژبه‌ری حكوومه‌تی كۆماری سێداره‌ی ئیسلامی ئێران و هاوپه‌یمانی ترامپ سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا دڵه‌ڕاوكێ و ترس له‌ زیاد بوونی گه‌مارۆ ئابووری و سیاسییه‌كان بۆ سه‌ر وڵاتی ئێران زۆر زیاتر روو له‌ زیاد بوون ئه‌كات له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا هاوكات ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا به‌ سه‌رۆك كۆماری ترامپ سۆپای پاسداران و ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیان هاویشتووه‌ته‌  لیستی تێرۆر و زه‌خت و گۆشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ئێران و حكوومه‌تی زێده‌رۆی كۆماری ئیسلامی زیاتر كردووه‌.
جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ چه‌ن رۆژ پێش ئیستا سه‌رۆك نێتانیاهوو له‌ وڵامی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و ناوچه‌ به‌ توندی به‌رپرچی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی داوه‌ و وتیشی ئه‌گه‌ر ئێران به‌ ته‌مای ئه‌وه‌ بێت ده‌ستدرێژی بكاته‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان ئیسرائیل و ناوچه‌كه‌ به‌ جورێك په‌شیمانی ئه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ قه‌ت بیری لێ نه‌كاته‌وه‌ و به‌ ته‌واوی له‌ ناوچه‌ دا ئه‌یسڕنه‌وه‌ و له‌ ناوی ئه‌به‌ن و كۆتایی به‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌هێنن. له‌ هه‌مان كات دا رووخانی باری ئابووری ئێران و تاڵان و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات و كۆمه‌ڵگا له‌ لایه‌ن بانده‌كانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات و بوومه‌له‌رزه‌ په‌یتا په‌یتاكان و لافاو و ناره‌زایه‌تیه‌ مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵگاییه‌كانی خه‌ڵك له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ هێزی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تی به‌ره‌و لاواز بوون و رووخاندن بردووه‌ و حكوومه‌ت له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی هێزیكی ده‌ره‌كی توانای هیچ چه‌شنه‌ به‌رگرییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌ماوه‌ و له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا كۆمه‌ڵ و جه‌ماوه‌ر پشتیوانی لێ ناكه‌ن و رۆڵه‌كانیان بۆ شه‌ڕێكی نه‌خوازراو به‌ ڕێ ناكه‌ن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپەیماننامەی “سێڤر”
بابەتی دواترقۆڵبه‌ست كردنی دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویكی لیكس

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.