سه‌ردانی وه‌زیرانی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئۆتریش و هۆڵه‌ند بۆ ئێران به‌ مه‌به‌ستی رزگاركردنی به‌رجام

0
653

ڕۆژی كورد :
وه‌زیرانی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئۆتریش و هۆڵه‌ند له‌ پێناوی هه‌وڵه‌كانی یه‌كییه‌تی ئه‌وروپا بۆ ڕزگاركردنی په‌یمانی ناوه‌كی به‌رجام سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن. هاوكات و له‌ گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش له‌ سه‌ر نێوانجییگه‌ری ئێران و ئامریكا و چالاكییه‌ مووشه‌‌كییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش وتووێژ و ئاخافتن پێك ده‌هێنن.

“ئه‌لێكساندر شاڵنبێرگ”، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ولاتی ئۆتریش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٣ی فێورییه‌ له‌ تاران چاوپێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران و محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ دیدار و چاوپێكه‌وتن پێك ده‌هێنن. سه‌ردانه‌كه‌ی شاڵنبێرگ بۆ ئێران له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی یه‌كییه‌تی ئه‌وروپا بۆ نێوانجییه‌تی نێوان ئیران و ئامریكا پێك ده‌هێنرێت و ئاكامی سه‌ره‌كیش هه‌ر نێوانجییگه‌ری نێوان ئێران و ئامریكا ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.
ئاخافتن و وتووێژه‌كانی شاڵنبێرگ له‌ تاران له‌ درێژه‌ی هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی یه‌كییه‌تی ئه‌وروپا بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئێران و ئامریكا له‌ هه‌ژمار دێت. هاوكات باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ “جۆزێف بۆڕێڵ”، هاوئاهه‌نگیكاری سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كییه‌تی ئه‌وروپا له‌ سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئۆتریش و به‌ مه‌به‌ستی نێوانجییه‌تی نێوان ئێران و ئامریكا له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگی فێورییه‌دا سه‌ردانی تارانی كردبوو. حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ چاوپێكه‌وتنی له‌ گه‌ڵ جوزێف بۆرێڵ به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی له‌ كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایی له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ ڕێككه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی گرتبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووناوه‌ندێكی فه‌رمانده‌یی نوێ له‌ ئیسرائیل به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژیمی ئێران پێك ده‌هێنرێت
بابەتی دواترده‌وڵه‌تی ئامریكا ئه‌حمه‌دی جه‌ننه‌تی و چوار ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌نجۆمه‌نی پاسه‌وانی ئێرانی بایكۆت كرد

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.