Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سمیناری کاریگەریی فەرهەنگ و زمان لە سەر فێرکاری و پەروەردە لە مەریوان...

سمیناری کاریگەریی فەرهەنگ و زمان لە سەر فێرکاری و پەروەردە لە مەریوان بەڕێوەچوو

0
1339

ڕۆژی کورد: کاتژمێر ٨ی شەوی شەممە ٣ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، کومیتەی منداڵانی ناوەندی ڤەژین ـی مەریوان، سمینارێکی لەژێر ناوی “کاریگەریی فەرهەنگ و زمان لە سەر فێرکاری و پەروەردە” لە هوڵی (موجتەمەع فەرهەنگیی) فەرمانگەی فەرهەنگ و ئێرشادی ئەو شارە بەڕێوەبرد.

بەپێی ئەو هەواڵە کە لە ماڵپەڕی سەرەکیی بنکەی ڤەژین بڵاوبۆتەوە، سمینارکە بە بڵاوکردنەوەی فیلمێک لە سەر زمانی دایکی دەستی پێکرد

پاشان ئەنوەر نەویدیان لە ڕوانگەی دەروونناسی و زانستی پەروەردەوە، خەسارەکانی  نەخوێندن بە زمانی دایکی و گرینگیی زمانی دایکی لە پەروەردەدا باس کرد.

حامید کۆنەپۆشی لە ڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە باسی لە سەر گرینگیی فێرکاری و  سیستەمی پەروەردەی کرد بۆ پەرەسەندنی وڵاتانی دواکەوتوو و هەروەها زەروورەتی خوێندنی زمانی دایکی بۆ پەرەسەندنی هەمەلایەنە. هەروەها باسی مێژوو و هۆکارەکانی چۆنیەتیی زاڵکردنی سیاسەتی تاک زمانی کرد لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا.

پاشان حەدیقە ڕەحیمی لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە چۆنەتیی کاریگەریی زمان و قسە کردنی لە گەڵ منداڵان لە تەمەنە جیاوازەکاندا باس کرد.

This slideshow requires JavaScript.

وونناسییەوە چۆنەتیی کاریگەریی زمان و قسە کردنی لە گەڵ منداڵان لە تەمەنە جیاوازەکاندا  باس کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووژنە کوردێکی کوردستانی باکوور لە وڵاتی بلژیک وەک وەزیر هەڵبژێردرا+ژیاننامە
بابەتی دواترمایک پێنس: بە مەلاکانی ئێرانم گوتبوو چاوێک لە ڕۆژمێر بکەن، سەرۆک کۆمارێکی نوێ هاتۆتە کۆشکی سپی
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان