Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سمیناری ” توندوتیژیی بنەماڵە” لە زانکۆی پەیامی نووری مەریوان، بەڕێوە دەچێ

سمیناری ” توندوتیژیی بنەماڵە” لە زانکۆی پەیامی نووری مەریوان، بەڕێوە دەچێ

0
1146

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە مەریوان، بڕیارە ئەنجومەنی دەروونناسییزانکۆی پەیام‌نووری مەریوان، ڕۆژی شەممە، ۱۳ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، سمینارێک لەسەر توندوتیژیی بنەماڵە، بەڕێوەببات.

بڕیاتە لەم سمینارەدا، هۆکارەکان و جۆرەکانی توندوتیژیی بنەماڵە، لە بواری دەروونناسییەوە، شی بکرێتەوە و ڕێگەچارەگەلێکی ئەوتۆ، بخرێتە بەر باس.

لەم سیمنارەدا هەروەها ئەم تەوەرە وەکوو کێشەیێکی سەرەکیی کۆمەڵگا، بە خوێندکاران دەناسرێت، تاکوو خوێندکاران وەکوو چینی ڕووناکبیری کۆمەڵگا، چاکسازیی کۆمەڵگا، لە بنەماڵەی خۆیانەوە دەست‌پێبکەن.

کات: شەممە، ۱۳ی سەرماوەز، کاتژمێر ۱۰

شوێن:  هۆڵی گشتیی زانکۆ پەیام‌نووری مەریوان

پێشتریش ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ۲٦ی گەڵاڕێزانی 1395ی هەتاوی،  زانکۆی پەیامی نووری مەریوان، سمینارێکی لەژێر ناوی “منداڵانی کار”، بە دروشمی (من برسیم و لەسەر شەقام بەدوای مشتێ گەنم وێڵم)، بەڕێوەبردبوو.

گوتاربێژانی ئەم سمینارە پێکهاتبوون لە: دوکتۆر مەسعوود بینەندە و دوکتۆر فەرزاد حاج‌میرزایی.

ئەم سمینارە کە لەلایەن خوێندکارانی زانکۆی ناوبراوەوە ڕێکخرابوو، بە سەرنجدان بە پەرەسەندن و بوونی ڕێژەی بەرچاوی منداڵانی کار لە ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات و هەروەها بە ئاماژە کردن بە کێشەی هەرەگەورەی منداڵانی کار لە ئێران و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتبوو و لاوازبوون و کەمتەرخەمیی دەسەڵاتی لەمبارەوە خستە ژێر ڕەخنە.

هەروەها گوتاربێژان لە بواری کۆمەڵناسی و فەلسەفە و دەروونناسییەوە، مافی منداڵانیان شیکردەوە و جەختیان لەسەر کردەوە.

 سیستەمی پەروەردە و تەندروستیی ئێران لەو سمینارەدا بردرایە  ژێر پرسیار و گوترا بەرنامەیێکی ئەوتۆی بۆ پەروەردە و پاراستنی منداڵانی کار نیە و ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی بنچینەیی دەسەڵات.

لەم سمینارەدا، کە کاتژمێر ۱۱ تا ١٣ی ئەو ڕۆژە درێژەی هەبوو، کلیپێک و ڕاپۆرتێکی دڵتەزێن لەسەر منداڵانی کار نمایش کرا و ئەو زامەی بە باشی و بە شێوەیەکی زەقتر خستە بەرچاو.

 نوێنەری ئەنجومەنە زانستییەکانی زانکۆش، وتارێکی کورت لەسەر زوڵمی دەسەڵات و سەرمایەداری لە دژی منداڵانی کار، پێشکەش کرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووفڕانسوا ئۆلاند: لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، بەربژێر نابمەوە
بابەتی دواترهێرشی میدیایی رژیم بۆ سەر پێگەی حیزبەکان+شڕۆڤەی بێهزاد خۆشحاڵی
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان