سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەشداری گردبوونەوەیەكی گەورەی ئێرانیەكان لە پاریس دەكا

0
1576

رۆژی كورد: بەپێی بڵاوكراوەیەكی دەبیرخانەی ناوەندی سازمانی خەبات كە بە ناوەندی رۆژی كورد گەیشتووە، بریار وایە سكرتێری ئەو سازمانە لە گردبوونەوەی ساڵانەی شۆرای ملی مقاومەت كە رۆژی 10ی پووشپەر لە پاریسی پایتەختی فەرانسە بەرێوەدەچێ بەشداری بكات و پەیامێك پێشكەش بكات. ئەو گردبوونەوەیە ساڵانە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەچاو لە پارڵمانتار و كەسایەتی سیاسی بەرێوە دەچێ.
دەقی بڵاوكراوەكەی دەبیرخانەی ناوەندی سازمانی خەبات بەم شێوەیە:
لە سەر بانگهێشتی كۆمیتەی بەرێوەبەریی گردبوونەوەی بەرینی ساڵانەی مقاومەتی ئێران كە لە پاریس بەرێوەدەچێ‌، كاك بابەشێخ حوسەینی سكرتێری گشتی و هەیئەتێكی سازمان بەشداردەبن.
لەو كۆبونەوە بەرینە كە بریارە لە 10ی پووشپەڕ، بە ئامادەبوونی بەرێز خانمی مریەم رەجەوی و ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی و پارڵەمانتارانی وەلاتانی ئوروپا و ئەمریكایی بەرێوەبچێ‌ و بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ووتارێكی گرینگ پێشكەش بە بەشداربووانی كۆبوونەوەكەو خەڵكی ئێران دەكات. هەر لەو پێوەندیەدا سكرتێری گشتی سازمان وێرای دەرَبرینی پشتیوانی سازمانی خەبات بۆ ئەو كۆبونەوە سیاسیە گەورەو گرینگە رێكخستنەكانی دەرەوەی راسپاردووە بۆ ئەوەی ئەندامانی سازمانی خەبات بە شێوەیەكی چالاك بەشدرای بكەن.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
دەبیرخانەی ناوەندی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووناوی کۆڕگێڕەکان و دەقی بەرنامەکانی سمیناری ڕەوش، ڕاوێژ، ڕێگا، ڕاگەیێندرا
بابەتی دواترباس لە گۆڕینی ڕژیم لە ئێران لە ئەمریکا لە پەرەسەندن دایە