Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات سروە عەبدولواحید: ژنی هه‌ندێ له‌ پێشمەرگە شەهیدەکان، لەشفرۆشی دەکەن

سروە عەبدولواحید: ژنی هه‌ندێ له‌ پێشمەرگە شەهیدەکان، لەشفرۆشی دەکەن

0
2216

ڕۆژی کورد: سروە عەبدولواحید، ئەندام پارلمانی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیی کاناڵی دیجلە بەناوی “بەڕاشکاوی” بە زمانی عەرەبی، ژنی پێشمەرگە شەهیدەکانی بە لەشفرۆشی تاوانبار کرد و گوتی: ” خێزانی پێشمەرگە شەهیدەکان لەکوردستان خەریکی لەشفرۆشین”.

سروە عەبدولواحید لەو لێدوانەدا، وێڕای ئەوەی کە پشتگیری لە هێزی پێشمەرگە وەک هێزێکی نیشتمانی دەکا و باس لە دەوری پێشمەرگە لە نەمان و ڕووخاندنی ڕژیمێکی داگیرکەری وەک سەدام حسێن دەکا و لە وڵامی پێشکەشکارەکەدا کە دەڵێ پێشمەرگە کە هێزی بارزانیە و تەنیا کوردستانی پاراستووە نەک عێراق، دەڵێ نا هێزی پێشمەرگە هەموو عێراقی پاراستووە، بەڵام لە بەشێک لە دیمانەکەیدا دەڵێ ژنی پێشمەرگە هەیە کە پارەی نیە قوتی شیرێک بۆ منداڵەکەی بکڕی و هەشە کە ژنی شەهید بە هۆی دەست کورتییەوە لەشفرۆشی دەکەن

ئەو لیدوانەی سروە عەبدولواحید، ناڕەزایەتیی پارلمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لێکەوتەوە و قسەکەی بە بێ بنەما لە قەڵەم دا.

قادر عوسمان، پارلمانتاری فراکسیۆنی یەکیەتیی نیشتمانی لە لێژنەی پێشمەرگەی پارلمانی کوردستان لەو بارەوە دەڵێ: “یەکجار شەرمیکی گەورەیە، پارلمانتاری گۆران ژنە شەهیدان بە لەشفرۆش بانگ بکا”

ئەو ئەندام پارلمانە هەروەها گوتیشی: “سروە عەبدولواحید دەبێ ئەوە بسەلمێنێ کە باسی کردووە، گوتنی شتێکی ئەوتۆ ئەویش لەسەر تەلفزیۆنان، شەرمیکی گەورەی”.

هەروەها ئەمڕۆ پێنجشەممە١٨ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە كە سكاڵای یاسایی لەسەر سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق، تۆماردەكات‌و ڤیدیۆی دەنگی بەرنامەكە پێشكەشی داواكاری گشتی دەكات.

لە راگەیەنراوەكەی فراكسیۆنی پارتیدا هاتوە “لەیەكێك لە كەناڵە عەرەبییەكان پەرلەمانتارێكی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە ناوی سروە عەبدولواحید دور لەهەمو ئاكارێكی نیشتمانی، سوكایەتی بە خێزانی سەربەرزی شەهیدان كوردستان كردو بە چەند رستەیەكی قێزەون داوای دەكرد حكومەتی ئیتیحادی حكومەتی هەرێم سزا بدات”.

له‌ ژێره‌وه‌ ده‌توانن چاوپێكه‌وتنه‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌كه‌ی سروه‌ عه‌بدولواحید ببینن

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕیابکۆف: ئەمریکا و ڕووسیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە حەلەب، لێک نزیک بوونەوە
بابەتی دواترڕژیم بە سازکردنی دۆخێکی سەربازیی چڕ لە مەریوان، پێشی بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەی گرت
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان