ڕۆژی كورد :
28 ساڵ به‌ر له ئێستا له ڕێكه‌وتی 26ی گه‌لاوێژی ساڵی 1371ی هه‌تاوی هاوكات له گه‌ڵ 1992ی زایینی دوكتۆر سادق شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی كاك هۆمایوون ئه‌رده‌ڵان و كاك فه‌تاح عه‌بدولی كه بۆ به‌شداری له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ سۆسیالیست له به‌رلین پێته‌ختی ئاڵمان به‌ڕێوه‌ده‌چوو، له ڕێستۆرانتی میكۆنۆس به ده‌ستی تێرۆریسته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی شه‌هید كران و ڕژیم لاپه‌ڕه‌یه‌كی ره‌شی دیكه‌ی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خۆی تۆمار كرد.
هاوڕێی به‌ڕێز و تێكۆشه‌ر سادق شه‌ره‌فكه‌ندی ساڵی 1316ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 1938ی زایینی له شاری بۆكان سه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر هاتووه‌ته دونیا و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له شاره‌كانی بۆكان و مه‌هاباد ته‌واو كردووه. به هۆی له ده‌ستدانی باوكی هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵی‌دا ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردنی كه‌وتووه‌ته سه‌رشانی برای گه‌وره‌تری خۆی، ڕێزدا عه‌بدولڕه‌حمان شه‌ره‌فكه‌ندی ناسراو به مامۆستا هه‌ژار شاعیری نیشتمانپه‌روه‌ری گه‌لی كورد و كۆماری كوردستان، دواتر زانكۆی له شاره‌كانی ته‌ورێز و تاران له به‌شی كیمیا ته‌واو كردووه و بۆ تێپه‌ڕكردنی خولی دوكتۆرا ڕووی كردووه‌ته وڵاتی فه‌ڕانسه و دوكتۆرای زانستی كیمیای له شاری پاریس وه‌رگرتووه.
دوكتۆر سادق شه‌ره‌فكه‌ندی ساڵی 1973ی زایینی ئه‌و كاتانه‌ی سه‌رقاڵی خوێندنی خولی دوكتۆرای خۆی له وڵاتی فه‌ڕانسه بوو، له لایه‌ن دوكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو سكرتێری پێشووی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له گه‌ڵ به‌رنامه و په‌یڕه‌وی ئه‌و حیزبه ئاشنا كرا و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران ئه‌ركه حیزبییهكانی خۆی به باشترین شێواز به ئه‌نجام گه‌یاند. دواتر و دوای ساڵه‌كانی 1980ی زایینی و دوای ڕووخانی ڕژیمی پاشایه‌تیی و هاتنه سه‌ركاری ڕژیمی مه‌لاكان له وڵاتی ئێران له لایه‌ن ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب بۆ به‌ڕیوه‌بردنی ئه‌رك و كاری حیزبی ته‌واو كات بانگهێشتی كوردستان كرا و سه‌ره‌تا وه‌كوو ڕاوێژكاری كومیته ناوه‌ندی دیاریكرا و دواتر و له كونگره‌ی چواره‌می حیزب‌دا وه‌كوو ئه‌ندامی كومیته ناوه‌ندی و ده‌فته‌ر سیاسی دیاریكرا.
دوكتۆر سه‌عید شه‌ره‌فكه‌ندی له یه‌كه‌مین دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دوای شه‌هید كرانی دوكتۆر قاسملووی ڕێبه‌ر له پووشپه‌ڕی ساڵی 1989 له ڤییه‌ن پێته‌ختی وڵاتی ئۆتریش به ده‌ستی دیپلۆمات تێرۆریسته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به تێكڕای ده‌نگه‌كانی كۆمیته ناوه‌ندی حیزب و ئه‌ندامانی ده‌فته‌ر سیاسی ئه‌و كاتی حیزب وه‌كوو سكرتێری گشتیی حیزب و جیگرهوی دوكتۆر قاسملووی شه‌هید دیاریكرا و پۆستی ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبی پێ ئه‌سپێردرا كه له ماوه‌ی هه‌موو ئه‌و سێ ساڵه‌دا ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تییه‌كانی به باشترین شێواز به‌ڕێوه‌برد.
ساڵی 1992ی زایینی ئه‌و كاته‌ی به مه‌به‌ستی به‌شداری له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ سۆسیالیست هاوڕێ له گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆمیته ناوه‌ندی حیزب سه‌ردانی وڵاتی ئاڵمانیان كردبوو، ڕۆژی 26ی گه‌لاویژ كاتێك له ڕێستوورانتێك سه‌رقاڵی نانخواردن بوون به ده‌ستی چه‌په‌ڵی تێرۆریسته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه‌وتنه به‌ر ده‌سڕێژی گولله و هاوڕێ له گه‌ڵ هاوڕێیانی و ئه‌ندامانی كۆمیته ناوه‌ندی و ده‌فته‌ر سیاسی ئه‌و كاتی حیزب كام هۆمایوون ئه‌رده‌ڵان و كاك فه‌تاح عه‌بدۆلی شه‌هید كران و گیانی پاكی خۆیان به نیشتمان و حیزبه‌كه‌یان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌خشی. دواتر و دوای سێ ساڵ له تێپه‌ڕبوونی شه‌هید كرانی دوكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی له میكۆنۆس دادگایه‌ك هه‌ر به‌و ناوه له شاری به‌رلین پێته‌ختی وڵاتی ئاڵمان ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌وانه : عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری ئایینی ئه‌و ڕژیمه و ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاتی ڕژیم و عه‌لی ویلایه‌تی، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاتی ڕژیم و عه‌لی فه‌لاحییان، وه‌زیری ده‌زگای زانیاری و ئه‌منیه‌تیی ئێرانی به تاوانباری سه‌ره‌كی دۆسیه‌ی تێرۆری شه‌هیدانی میكۆنۆس ناساند و ناوبراوانی بانگهێشتی دادگای ناوبراو كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه و به‌رگری له خۆیان كه تا ئێستاش كه‌یسی ناوبراو هه‌ر ئاوه‌ڵایه و ده‌رئه‌نجامی ئه‌و دۆسیه هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام دادگای میكۆنۆس ڕێبه‌رانی ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی وه‌كوو تاوانباری سه‌ره‌كی له ئاستی تێرۆری نێوده‌وڵه‌تی به هه‌موو دونیا ناساند و كه‌سایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی ڕێبه‌رانی ئه‌و ڕژیمه‌ی به هه‌موو دونیا نیشاندا و ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ڕاستییه‌كان ئاشكرا كران.
ئه‌گه‌رچی دوای چه‌ندین ساڵ له تێپه‌ربوونی دادگای میكۆنۆس و به هۆی پیوه‌ندی ئابووری و سیاسی وڵاتی ئاڵمان له گه‌ڵ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌رئه‌نجامی دادگای میكۆنۆس و چاره‌نووسی بكه‌رانی ئه‌و تاوانه مه‌زنه پشت گوێ خران و له بیر چووه‌وه به‌ڵام هاوكات نه‌ته‌وه‌ی كورد به گشتی و لاوانی شوڕشگێری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێرۆری ڕیبه‌ری بلیمه‌ت و نهتهوهییخوازی خۆیان قه‌ت له بیر ناكه‌ن و هه‌موو ساڵێك له ساڵرۆژی شه‌هید كرانی دوكتۆر سه‌عید و هاوڕێیانی له به‌رده‌م بینای ڕێستۆرانتی میكۆنۆس كرده‌وه‌ی تێرۆریستی ڕژیمی ئێران مه‌حكووم و ئیدانه ئه‌كه‌ن و یادی ڕێبه‌رانی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌رز و به‌ڕێز ڕاده‌گرن و جارێكی دیكه جینایه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی وه‌بیر هه‌موو دونیا و نه‌ته‌وه ئازادیخوازه‌كانی جیهان ده‌هیننه‌وه و تاوانه‌كانی ئه‌و ڕژیمه له قاو ده‌ده‌ن و زیندووی ده‌كه‌نه‌وه.