سازمانی خەبات تەنیا رێگەی رزگاری خەڵكی ئێران بە روخانی رژیمی ئاخوندی دەزانێ‌

0
1186

 

رۆژی كورد: رۆژی شەممە 1ی ژوئیەی 2017، كۆبوونەوەی ساڵانەی شۆرای ملی مقاومەت لە شاری پاریسی پایتەختی فەرانسە بەرێوەچوو، تەنیا حیزبی كوردی لە رۆژهەلات كە بەشداری كرد سازمانی خەبات بوو ئەویش لە ئاستێكی بەرزدا بەشداریان كردووەو سكرتێری ئەو سازمانەش وتارێكی تایبەتی پێشكەش كردوە. سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە وتارەكەیدا ئیشارە بەوە دەكات كە، ئەوساڵیش بە بریاری لێبراوانەتر لە ساڵانی رابردوو بەشداری لە گربوونەوەی 1ی ژوئیەدا دەكەین بۆ ئەوەی جارێكی دیكە پەیامی بریاری لێبراوانەی خۆمان بۆ پێچانەوە و لەناوبردنی حكومەتی نامەشروعی ئاخوندان بە دەسەڵاتدارانی دیكتاتۆری تاران بگەیەنین.
بابەشێخ حسێنی هەروەها دەڵێ: ئێمە لە سازمانی خەباتی كوردستان زیاتر لە 36 ساڵە پێمان وابووە كە رژیمی ئاخوندی هیچ ئاڵووگۆرێك قەبووڵ ناكا و روخانی ئەو رژیمە بە تەنیا رێگەی رزگاری خەڵكی ئێران دەزانین‌.
سكرتێری گشتی سازمانی خەبات هەروەها ئیشارەی بەوە كردوە كە هەڵسووكەوتەكانی رژیم هۆیەكی باشن بۆ ئەوەی كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی پشتیوانی لە بزوتنەوەی ئازادیخوازی خەڵكی ئێران بكەن و لە سازان لەگەڵ ئەو رژیمە دوور كەونەوە. ناوبراو پێی وایە مانەوەی ئەو رژیمە زیان و خەسارەتی نەك هەر بۆ خەڵكی ئێران بەڵكوو بۆ خەڵكی ناوچەكەش دەبێ.
بابەشێخ حوسەینی هەروەها لەپێوەند بە سیاسیەتی سازان گوتوویەتی: سیاسەتی سازان لەگەڵ رژیمی ئێران جوێ لە قازانج بۆ دەسەڵاتداران هیچ ئەنجامێكی دیكەی نابێ كەوایە بۆ هاوكاری لەگەڵ خەڵكی ئێران و بۆ لەناوبردنی دەسەڵاتی خوێنمژ لە ئێران لە هاوكاری لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە خۆ ببوێرن و پشتیوانی لە هێزە ئازادیخواز و شۆرشگێڕەكان بكەن.
شایانی گووتنە لەم گرتبوونەوەی شۆرای ملی مقاومەتدا مریەمی رەجەوی رێبەری دیاری موجاهیدین ئیشارەی بەوە كردووە كە ئەوان وەك شۆرای ملی مقاومەت و رێكخراوی موجاهیدین باوەریان بە مافی خودموختاری بۆ نەتەوەكانی ئێران، جیایی دین لە دەوڵەت، هەڵبژاردنی ئازاد و دەنگی خەڵك و بەشداری ژنان لە رێبەری كردنی كۆمەڵگەدا هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئەنیمەیشنێکى کوردى لەفێستیڤاڵێکى سینەمایى کەنەدا خەڵاتی وەرگرت
بابەتی دواترکوژرانی لانیکەم ٣ پاسداڕ لە شەڕی ئەمڕۆی پیرانشار