بەرەی مقاومەی عێراق لە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل بەشداری دەکەن
ڕۆژنامەی “زە گاردیەنی” بەریتانی لە ڕاپۆرتێكدا بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی هەواڵگری ئاشکرای دەکات پێ دەچێت گرووپە چەكدارەكانی عێراق لە چوارچێوەی بەرەی مقاوەمەدا لە هێرشی ئێران و بۆ سەر ئیسرائیلدا بەشداری بکەن .
ئەم ڕۆژنامەیە هاوکات لە ڕاپۆرتەكەیدا، باس لەوە دەکات عێراق ھەر لە سەرەتاوە هەڵوێستێكی تووندی بەرامبەر ململانێی غەززە گرتەبەر و ھێرشەكانی ئیسرائیلی شەرمەزار کرد و پشتیوانی خۆیشی بۆ حەماس نیشان دا.
ڕۆژنامە بەریتانییەكە لە ڕاپۆرتەكەیدا، ئاماژەی بەوە داوە “وەڵامەكەی ئێران ڕەنگە یەکلاکەرەوە بێت
لە ڕاپۆرتەكەدا ھاتووە “بەرەی مقاوەمە كە گرووپە چەكدارەكانی لوبنان، عێراق و یەمەن لەخۆ دەگرێت و دژی ئیسرائیل و بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا دەوەستێتەوە، لەلایەن ئێرانەوە سەرۆكایەتیی دەكرێت و لە پشتیوانیی چین و ڕووسیا بەهرەمەندە.
چاودێرانی سیاسیش ڕایان وایە ئەگەر ئەو هێرشە لە دژی ئیسرائیل بچێتە بواری جێبەجێکردن ، ئەوە پلانەکەی ئیسرائیل سەر دەگرێت و ئێران لە دوای سووتانی دوا کارتی گوشار دەکەوێتە زەلکاوی جەنگی ناوخۆیی .