Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران زەریف لە نامەیەکدا بۆ موگرینی، داوای پێکهاتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام دەکات

زەریف لە نامەیەکدا بۆ موگرینی، داوای پێکهاتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام دەکات

0
1086

ڕۆژی کورد: لە حاڵێکدا کە عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ئێران، لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ـدا وێڕای ڕەخنەگرتن لە ئەمریکا لەمەڕ بەجێهێنانی بەڵێنییەکانی لە ڕێکەوتنی بەرجام ـدا گوتی “لە ئەگەری پێشێلکرانی ڕێکەوتنی بەرجام، کۆماری ئیسلامی دەتوانێ لە هەندێ کاردا بە شێوەیەکی ئەوتۆ بۆ دواوە بگەڕێتەوە کە لایەنی بەرانبەر غافڵگیر بێ، جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ فێدریکا موگرینی، داوای پێکهاتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام بۆ پێڕاگەیشتن بە “نوێ کرانەوەتە یاسای گەمارۆکانی ئێران” لە لایەن ئەمریکایەوە کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، نامەی جەاد زەریف بۆ فێدریکا موگرینی بڵاو کردەوە کە تێیدا وێڕای پێداگری کردن لەسەر بەردەوامیی ئێران بە بەڵێنییەکانی لە بەرجامدا، داوای پێکهاتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام بۆ پێڕاگەیشتن بە “نوێ کرانەوەتە یاسای گەمارۆکانی ئێران” لە لایەن ئەمریکایەوە کردووە.

بەپێی هەواڵی ئیرنا و لە زاری فەرمانگەی گشتیی دیپلۆماسیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، زەریف لەو نامەیەدا باسی لە چەندڕەهەندی بوونی ڕێکەوتنی بەرجام و ناوەرۆکی دوولایەنە بوونی بەڵێنییەکانی ناو بەرجام کردووە و گوتوشیەتی کە “ڕاگرتنی گشتیەت و یەکپارچەیی بەرجام و بەردەوام بوون لەسەری، گرێدراوە بە سەرنج پێدانی سەرجەم لایەنەکانی بەرجام لەمەڕ بەردەوام بوون لەسەر بەڕێوەبردنی خاڵەکانی ناو بەرجام لەلایەن سەرجەم ئەندامانیەوە”.

زەریف لە درێژەدا داوا لە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئوروپا وەک بەرپرسی هاوئاهەنگیی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام کردووە تا وێڕای ئاگادارکردنەوەی سەرجەم لایەنەکانی ناو بەرجام، ئامادەکاریی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام و هەروەها کارگرووپی گەمارۆکانی کومیسیۆنی هاوبەش، بە مەبەستی پێڕاگەیشتن بە کردەوەی ئەو دواییانەی ئەمریکا، ڕەچاو بکات”.

وەزیری دەرەوەی کۆماریئیسلامی، پێشتریش، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی بە هەواڵدەریی “خانەی میلەت”ـی گوتبوو کە تا ئێستا دوو جار لەمەڕ پەیمان شکێنیی ئەمریکا لە بەرجامدا، نامەی بۆ فێدریکا موگرینی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام نووسیوە و بەپێی فەرمانی حەسەن ڕوحانی، جارێکی تر داوای هاتنەوە بەر باسی نوێ کرانەوەی یاسای گەمارۆکانی ئێران لەو کۆمیسیۆنەدا دەکاتەوە.

بەپێی ئەو لێدوانەی زەریف، بەرهەمی یەکێک لە نامەکان، پێکهاتنی کۆمیسیۆنیهاوبەشی بەرجام لە تەنیشت دانیشتنی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە و هەروەها نامەکەی تریش دوای پەسەندکراوی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا بە دژی ئێران، ڕەوانە کراوە.

ڕۆژی  پێنج شەممە 11ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، سەرجەم نوێنەرانی سەنا ـی ئەمریکا بە تێکڕایی دەنگ ئەو بڕیارەان پەسەند کرد و گەڵاڵەکە بە مەبەستی واژۆکران بۆ کۆشکی سپی ڕەوانە کراوە. دەگوترێ ئوباماش واژۆی دەکات.

ئەو گەڵاڵەیە کە لە کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکاش بە تێکڕای 419 دەنگ پەسەند کرابوو، بێ هیچ دەنگی دژبەر واژۆ کراوە و ٩٩ دەنگی ئەرێ ـی لە پشتەوە بووە.

دوای ئەوەی کە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی یاساییدا، باراک ئۆباما، سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا، خۆی لە واژۆکردنی بوارد، ئەو پەسەندکراوە بە شێوەی خۆکار بوو بە یاسا و بۆ ماوەی ١٠ ساڵان، نوێ کراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهێرش بۆ سەر ئوتوبووسی ئەرتەشی تورک لە قەیسەریە، ١٣ کوژراو و ٥٥ برینداری لێکەوتەوە
بابەتی دواترمرۆڤایه‌تی! تۆ لە کوێی؟ سه‌رگه‌ردانتم!
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان