زیادبوونی ڕێژه‌ی قۆربانیانی كڕۆنا له‌ ئیتالیا، ئیسپانیا و ئالمان و هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی چڕتر بۆ كۆنتروڵكردنی

0
1237

ڕۆژی كورد :
ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ۲۴ كاژێری ڕابردوو له‌ وڵاتی ئیتالیا ۸۰۰ تووشبوو به‌ په‌تای كرۆنا گیانی خۆیان له‌ ده‌ستداوه‌ و هاوكات له‌ وڵاتی ئێسپانیا ۴۰۰ كه‌سی دیكه‌ بووه‌نه‌ته‌ قۆربانی ڤایرۆسی كڕۆنا و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ بۆ به‌رگری له‌ ته‌شه‌نه‌ كردنی زیاتر ئه‌و په‌تایه‌ له‌ وڵاته‌كانیان پێویسته‌ ڕێوشوێنی قایمتر بگیردرێته‌ بۆ به‌ر بۆ هاتووچۆكردن و هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌ ماڵه‌كانیان.

وڵاتی ئیالیا ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ۲۱ی ئادار به‌رزترین پله‌ی قۆربانیدان له‌ ڕێگای تووشبوون به‌ په‌تای كڕۆنای له‌ هه‌موو دونیا بۆ خۆی تۆمار كردووه‌ و به‌ پێی ئه‌م هه‌ژماره‌ تا ئیستا ۵۰۰۰ كه‌س به‌ هۆی تووشبوون به‌م په‌تا گشتگیره‌وه‌ گیانی خۆیان له‌ ده‌ست داوه‌. له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌م وڵاته‌ دابڕگه‌ی گشتیی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام هاوكات په‌تای كڕۆنا هیشتا له‌ په‌ره‌ئه‌ستاندندایه‌ و هاووڵاتیان زۆر به‌ ناهۆمیدی چاوه‌ڕوانی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ن ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ پارێزگای لۆمباردی و شاره‌كانی باكووری ئه‌و وڵاته‌ نه‌خۆشخانه‌كان و ناوه‌نده‌ ته‌ندرووستیه‌كان به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ئاراسته‌كردنی خزمه‌تگوزاری لاواز و بێده‌سه‌ڵاتن و له‌ كرده‌وه‌ دا ڕێكخراوه‌ پزیشكیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ كار كه‌وتوون.
له‌ لایه‌كی دیكه‌ش ده‌وڵه‌تی ئاڵمان له‌ هه‌وڵێكی نوێدا بۆ بڕیاردانیكی یه‌گجاره‌كی و یه‌كپارچه‌ بۆ هه‌نگاو هه‌ڵهێنان بۆ به‌رگری دژی په‌تای كڕۆنا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی ۲۲ی ئادار ڕایگه‌یاند كه‌ بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی و له‌ ڕیگای پیوه‌ندی ته‌له‌فوونی به‌ به‌شداری سه‌رۆك وه‌زیرانی گشتیی، ئانگلا مێركڵ و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌موو ئیاله‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته چاره‌نووسی هاتووچۆی گشتیی له‌ هه‌موو وڵاتدا روون بكه‌نه‌وه‌.
هاوكات له‌ ماوه‌ی ۲۴ كاژێری ڕابردوو له‌ وڵاتی ئێسپانیاش نزیكه‌ی ۴۰۰ كه‌س به‌ هۆی تووشبوون به‌ په‌تای كڕۆنا گیانی خۆیان له‌ ده‌ستداوه‌ و هه‌ژماری گشتیی تووشبووان به‌و په‌تایه‌ له‌و وڵاته‌ش گه‌یشتووه‌ته‌ ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌ ۲۸۰۰۰ كه‌س و له‌ ئێستادا ۱۸۰۰ كه‌س نه‌خۆشی تووشبوو به‌و په‌تایه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا له‌ ژێر چاوه‌دێری پزیشكیدان و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ش له‌ وتارێكی خۆیدا ڕایگه‌یاندووه‌ : ولاته‌كه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ بارودۆخێكی زۆر ناله‌باری ده‌روونی و عاتیفی تێپه‌ڕ ده‌كات.
له‌ وڵاتی توركیاش هاتنه ‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌سانی سه‌روو ته‌مه‌ن ۶۵ ساڵ له‌ ماڵه‌كانیان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ و هۆشداری دراوه‌ كه‌ كه‌سانی به‌ ته‌مه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێشینه‌ی نه‌خۆشی دژواریان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ری تووشبوونییان به‌ په‌تای كرۆنا زیاتره‌. وه‌زیری ته‌ندروستی وڵاتی توركیه‌ له‌ دواهه‌مین ڕاگه‌یه‌ندراوی خۆی دا باشی له‌ تووشبوونی ۹۴۷ كه‌س و گیان له‌ ده‌ستدانی ۲۱ كه‌س به‌ هۆی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ كردووه‌ و هاوكات باسی ئه‌وه‌شی كردووه‌ كه‌ ته‌مه‌نی هه‌موو قۆربانییه‌كانی په‌تای كڕۆنا له‌ وڵاته‌كه‌ی سه‌رووی ۶۵ ساڵ بووه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشه‌وانی ئانلاینی ڕۆژهه‌ڵات به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی “كانوونی نووسه‌رانی كوردستان” بۆ شه‌وانی نه‌ورۆز
بابەتی دواترسه‌ردانی مایك پۆمپێئۆ بۆ كابۆل به‌ مه‌به‌ستی نێوانجییگه‌ری نێوان ئه‌شره‌ف غه‌نی و عه‌بدوڵا

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.