Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توركیه‌ زیاتر لە ٤٧ کوژراو و برینداری ئەرتەشی تورکیە لە شەڕی ئەلباب

زیاتر لە ٤٧ کوژراو و برینداری ئەرتەشی تورکیە لە شەڕی ئەلباب

0
1354

لە حاڵێکدا کە وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیە، ئێران و تورکیە بە مەبەستی چارەسەریی کێشەی سووریە پێکەوە کۆبوونەوە، تورکیە سەرلەنوێ هێرشەکانی خۆی بۆ سووریە لە ژێر ناوی “سپەری فورات” دەستپێکردەوە.

ڕۆژی کورد: لە شەرێکی خوێناوی لە نێوان ئەرتەشی تورکیە و چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا، ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی لە باژێڕی “ئەلباب”ـی سووریە، لانیەکم ١٤ سەربازی تورک کوژراون و ٣٣ ی تریش بریندار بن. هەرچەند ئەلجەزیرە دەڵێ، ڕێژەی کوژراوەکان ٣٠ کەسە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە کە ئەرتەشی تورک بڵاوی کردۆتەوە، دۆینێ چوارشەممە لە باژێڕی “ئەلباب” کە لە ٢٥ کیلۆمیتریی تورکیە هەڵکەوتوە، شەڕێکی خوێناوی بە خۆڕاگریی توندی چەکدارانی داعش لە هەمبەر چەکدارانی تورک، هاتۆتە ئاراوە.

لەو شەڕەدا، چەکدارانی داعش لانیکەم بە ٣ ترۆمبیلی خۆکوژییەوە، خۆیان بەسەر چەکدارانی تورکدا تەقاندۆتەوە.

تورکیە ئامانجی خۆی لەو هێرشە، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی داعش و گریلاکانی ی.پ.گ ڕاگەیاندووە.

دەگوترێ دۆخی ٣٣ بریندارەکەی ئەرتەشی تورک، زۆر نالەبارە و پێدەچێ ڕێژەی کوژراوەکان، بەرز بێتەوە.

شەڕی ئەلباب، تا ئێستاش بەردەوامە و بە گوێرەی هەواڵی ئەلجەزیرە، هێزەکانی تورک ناوچە ستراتژیکییەکانی دەورووبەری نەخۆشخانەی ئەلبابیان کۆنترۆڵ کردووە و بەسەریدا زاڵ بوون.

هەروەها ئەرتەشی تورک ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ١٨٣ کەس لە چەکدارانی داعشیان کوشتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهاوار بازیان: بەبێ هاوكاریی خۆماڵی، ئەو كردەوە تیرۆریستییە سەركەوتوو نەدەبوو
بابەتی دواترمحەمەد نەزەری لە زیندانەوە کردەوەی تیرۆریستیی شەوی یەلدای مەحکووم کرد+نامه
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان