Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران زیاتر لە ١٠ زیارەتکەری ئێرانی لە تەقینەوەکانی عێراقدا کوژران

زیاتر لە ١٠ زیارەتکەری ئێرانی لە تەقینەوەکانی عێراقدا کوژران

0
1177

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران، زیاتر لە ١٠ کەس لە کوژراوانی ئەمڕۆی تکریت و سامڕا، ئێرانین.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی لە دوو باژێڕی تکریت و سامڕا و لە ناو سەردانکەرانی گۆڕی ئیمامانی شیعە، تەقینەوە ڕووی دا کە تێیدا لانیکەم ٢١ کەس کوژراون و ١٠ کەسیان ئێرانین.

سەردانکەرانی ئێرانی بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی چلەی ئیمامی حوسێن بەشدارییان لەو ڕێوڕەسمەدا کردووە و بەشێکی زۆریان بە پێیان ئەو ڕێگایەیان بڕیوە و لە لایەن ئێرانیشەوە ئاسانکاریی تەواویان بۆ کراوە و پوڵی خاڵی گومرکیی سنووریشیان لێ نەستێندراوە.

تەقینەوەکەی سامڕا لە ناو پارکینگی مزگەوتێکدا هاتۆتە ئاراوە

لە تکریتیش، ئامبوڵانس ـیکی بۆمب ڕێژ کراو تەقیوەتەوە و لانیکەم ١٣ کەسی تێدا کوژراوە

پێدەچێت ئەو تەقینەوانە لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ـەوە ئەنجام درابن و بەو شێوەیە دەیانهەوێ هێرش لەسەر موسڵ کەم بکەنەوە و ڕووی هێزەکان لە شوێنی تر بکەن یان ژومارەی هێزەکانی شەڕی موسڵ کەم بکەنەوە.

پێشتریش ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە کەرکوک، تەقینەوەیەکی ئەنجام دا کە تێیدا ٤ پسپۆڕی ئێرانیش کوژران.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودۆخی تورکیە نائارامە، ئاڵۆزی لە نێوان خەڵک و پۆلیس لە ئارا دایە
بابەتی دواترهێزەکانی سووریای دێموکراتیک، دەست پێکردنی هێرش بۆ ئازادکردنی ڕەقا ـیان ڕاگەیاند
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان