Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران زۆرانبازێکی یانەی نێونەتەوەی ئێران لە سەحنە تەقەی لێکرا

زۆرانبازێکی یانەی نێونەتەوەی ئێران لە سەحنە تەقەی لێکرا

0
1540

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، پاش‏نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی سەرماوەز، لە شەقامی “شەهید ڕۆستەمی” شاری سەحنە، فەریدوون قەنبەری زۆرانبازی کێشی ٨٤ کیلۆی پێشووی تیمی میللیی ئێران، لە نێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پێژۆ لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تەقەی لێ کرا.

. زانراوە کە لەکۆی ئەو حەوت گوللەی کە بە مەبەستی پێکانی ناوبراو هاوێژراوە، چواریان پێکاویانە، هەر بۆیەش ناوبراو ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان کراوە

بەرپرسانی نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان ڕایانگەیاندووە کە گوولەیەک بەر شانی چەپی، گوولەیەک بەر دەم و چاوی و دوو گوللەش بەر هەر دوو لەپی دەستی کەوتووە.

میدیا حکوومەتییەکان لەزاری بەرپرسانی نەخۆشخانەوە، دۆخی جەستەیی یاریزانی تیمی زۆرانبازیی ئێران لە کێبەرکێ جیهانییەکانی ٢٠٠٣ی نیۆیۆرکیان بە باش و ئاسایی ڕاگەیاندووە.

هەرچەند وردەکاریی هۆکاری ئەو هێرشە بۆ سەر فەرەیدوون قەنبەری لە بەردەستدا نیە، بەڵام پۆلیس هۆکاری تاکەکەسی و کێشەی شەخسی بە هۆکاری ئەو تەقەکردنە لەقەڵەم داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێوخۆ بە کوردپای ڕاگەیاندووە کە بەداخەوە فەرەیدوون قەنبەری لەنێو هاووڵاتیانی کورددا، خاوەنی کەسایەتییەکی خۆشناو نیە و زۆرێک لە خەڵکی سەحنە و کرماشان ناوبراو بە گرێدراوی باندە تاوانبارە دەستڕۆشتووەکانی حکوومەت دەزانن.

یەکێک لەو سەرچاوانە گوتی : “فەرەیدوون لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا و بە کۆکردنەوەی بەشێک لە هاوڕێیانی خۆی، هەوڵی دروستکردنی باند و تاقمی تێکدەرانە و ئازار و ئەزیەت کردنی لاوانیان داوە”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئه‌منێستی ئه‌نترناسیۆنال بۆ ڕزگاریی گیانی سامان نه‌سیم داوا ده‌كا نامه‌ بنووسن 
بابەتی دواترگرووپێکی ژینگە پارێزی شاری بۆکان پشتیوانی خۆیان لە کەمپەینی رزگاری ” کانی بڵ” راگەیاند
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان