رۆژی كورد :
جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له نیۆیۆرك هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به ته‌مای سه‌فه‌ر بۆ وڵاتانی رووسیا و كۆریای باكووره باسی ده‌رچوون له په‌یماننامه‌ی به‌رگری له چه‌كه ناوه‌كیه‌كانی كرد له هه‌مبه‌ر بایكۆته‌كانی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران جه‌واد زه‌ریف
له كۆتایی سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ نیۆیۆرك هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وتووێژێك له گه‌ڵ
فاكس نیووز پێكهێنا، له وتووێژ له گةل ده‌نگ و ڕه‌نگی وڵاته‌كه‌ی باسی له‌وه
كرد له هه‌مبه‌ر بایكۆته‌كانی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی یه‌ك له بژارده‌كانی
به‌رده‌ستیان ده‌رچوون له په‌یماننامه‌ی به‌رگری له چه‌كه ناوه‌كیه‌كان(ئێن پی
تی) ه، و درێژه‌ی پێدا كه بژارده‌یه‌كی زۆر له به‌ر ده‌ستمان هه‌یه و له ئێستا
دا خه‌ریكی هه‌ڵسه‌نگاندنی بژارده‌كانین. زه‌ریف هاوكات باسی له وته‌كانی جان
بۆڵتۆن راوێژكاری گشتی ئاسایشی ئا‌مریكا و مایك پۆمپێئۆ وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌و
وڵاته له هه‌مبه‌ر كۆماری ئیسلامی كرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و باسی له‌وه كرد
كه ئێمه هه‌موو كات به پێی ئه‌زمونه‌كانی ڕابردوو ئه‌توانین وه‌رچه‌رخانمان بێت
له مه‌ڕ بایكۆته‌كان و گۆشاره‌كان بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان بگه‌ینینه كه‌مترین
ئاستی.
زه‌ریف باسی له‌وه كرد كه وڵاتی ئا‌مریكا لایه‌نێكی جێگا متمانه نه‌بووه و نیه
و هیچ كات ده‌سته‌به‌ر نیه بۆ وته‌كانی خۆی و رێز له كرداره‌كانی خۆی ناگرێت. جێگای
ئاماژه‌یه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا ساڵی ڕابردوو له په‌یمانی ناوه‌كی
له گه‌ڵ ئێران ده‌ركه‌وت و هه‌موو بایكۆته‌كانی بۆ سه‌ر وڵاتی ئێران به‌ره‌به‌ره
دووپات كرده‌وه. زه‌ریف هاوكات له گه‌ڵ ئاماژه به‌م قۆناغه باسی له‌وه كرد
له‌م دۆخه‌ی ئێستا دا باشترین ڕیگاچاره به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بایكۆته‌كانه، رێگا
چاره‌ی ئه‌مه‌ش هاوكاری كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ته به شێوازی جۆراوجۆر و ئاكامی كه‌مبوونی
پێویستی كۆمه‌ڵگا ئه‌بێت به نه‌وت و له هه‌مان كات دا ئه‌توانین داهاته‌كانمان
له رێگای هاورده و هه‌نارده كردنی داهاته‌كانمان بێجگه له نه‌وت زیاد بكه‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له سه‌ر ھه‌ڵبژاردنی فاكس نیووز بۆ وتووێژ باسی له‌وه
كرد له به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێكی زۆری لایه‌نگری دۆناڵد ترامپ بینه‌ر و بیسه‌ری
پرۆگرامه‌كانی فاكس نیووزه وتووێژی له گه‌ڵ كردووه تا له رێگای فاكس نیووز به
جه‌ماوه‌ری ولاتی ئا‌مریكا و لایه‌نگرانی دۆناڵد ترامپ رابگه‌یه‌تێت كه به‌رژه‌وندیه‌كانی
ئا‌مریكا به‌ره‌و له ناوچوون ئه‌روات له پێناو به‌ژه‌وندیه‌كانی وڵاتی ئیسرائیل و
گرووپێكی شه‌رخواز.
زه‌ریف كه پێشتر باسی له ئاڵووگۆڕ كردنی به‌ندكراوه‌كان له گه‌ڵ ئا‌مریكا دا
كردبوو باسی له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا كرد و وتی وه‌ڵامی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا نیشانده‌ری زه‌ینییه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه كه هه‌موو
كات بانگه‌شه ئه‌كه‌ن له هه‌موو بواره‌كان دا. هاوكات به‌رپرسێكی وڵاتی ئا‌مریكا
له سه‌ر پێشنیاری زه‌ریف بۆ ئاڵوگۆر كردنی بارمته‌كان باسی له‌وه كرد كه وڵاتی
ئا‌مریكا چه‌ن جار داوای ئازاد كردنی زیندانیه بێ تاوانه‌كانه‌كانی ئامریكای
كردووه له ده‌وڵه‌تی ئێران و هه‌روه‌ها ڕاوێژ له سه‌ر گیرانی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی
له به‌ندیخانه‌كانی ئا‌مریكا گیراون به هۆی لادان له بایكۆته‌كان و ئه‌گه‌ر
وڵاتی ئێران سوور بێت له سه‌ر بڕیاره‌كانی با له زووترین كات دا به‌ندكراوه
ئامریكاییه‌كان ئازاد بكات و نیازپاكی خۆی بۆ وڵاتی ئا‌مریكا ده‌ربخات.
زه‌ریف له درێژه‌ی وته‌كانی باسی له‌وه كرد كه وڵاتانی ئۆروپایی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
بایكۆته‌كانی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران هاوكاری ئێرانیان نه‌كردووه و وه‌بزانم
كاتێكی زۆریان له به‌ر ده‌ست نه‌ماوه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌وادی زه‌ریف
كه به ته‌مای سه‌فه‌ر كردن بۆ وڵاتانی رووسیا و كۆریای باكووره له رۆژانی
داهاتوودا باسی له سه‌فه‌ر بۆ مۆسكۆ كرد و وتی له‌م سه‌فه‌ره دا به هیوای
ڕاوێژكردن له سه‌ر هاوكاری دوولایه‌نه له گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه داین.
جێگای ئاماژه‌یه جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری
ده‌ره‌وی ئێران حه‌فته‌ی ڕابردوو له سه‌فه‌رێكی بۆ نیۆیۆرك به نیازی به‌شداریكردنی
له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی چه‌ن لایه‌نه بۆ دێمۆكراسی و ئاشتی له
كۆبوونه‌وه‌ی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شدار بوو و هاوكات بێجگه
له به‌شداری له‌م كۆبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ئاسیا، له گه‌ڵ ئا‌نتۆنیۆ گۆترێش سكرتێری
گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ماریا فێرناندا ئێسپینۆزا به‌رپرسی كۆڕی
گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، خۆرخه ئارئاسا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وێنێزویلا و وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی فه‌نلاند چاوپێكه‌وتن و وت‌ووێژیان كرد.