Google search engine
ماڵەوە بژارده‌ی سایت زمانی دایکی پێناسە و ناسنامەی مرۆڤە

زمانی دایکی پێناسە و ناسنامەی مرۆڤە

0
1366

ساریسا زەنگیبەند جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

زمانی دایکی پێناسە و ناسنامەی مرۆڤە!

کورد و کوردستانیانی خۆشەویست سڵاو ڕێز رۆژی زمانی کوردی لە هەموو کورد زمانانی کوردستان بە هەر زاراوەیەک کە هەن پیرۆزبایی ئەکەم.

دوێن و پەروەردە کردن بە زمانی دایکی یەکەمین مافی هەر مرۆڤیکە کە بەداخەوە نزیکەی ١٠٠ ساڵە منداڵی کورد لە لایان وڵاتە دەستکرد و داگیرکەرەکانەوە بێ بەش کراوە لەم مافە سەرەتاییە. زمانی دایکی، زمانی هەستە، کە هەر ئەو هەستە بیرو بۆچوونی مرۆڤ دروست ئەکات.

لە باری دەروونناسیەوە زمانی دایکی ڕیگا خۆش ئەکات بۆ پەروەردە بوونی داهێنەر و سەرکەوتنی مروڤ. منداڵی کورد لە بەر ئەوەی کە بە زمانێکی جیاواز لە زمانی دایکی خویندن دەست پێ ئەکات بەردەوام چەندین هەنگاو لە منداڵی داگیرکەر لە دواترە چونکە فێر بوونی زمانی دووەم لانی کەم پێنج ساڵی پێویستە.

لە ڕوانگەی یوونیسکۆ هەموو منداڵێک مافی ئەوەی هەیە کە سەرەتای خوێندن بە زمانی دایکی دەست پێ بکات کە توشی سەرلێشێواگی نەوێت. لە ڕوانگەی کۆمەڵناسی، مرۆڤ وەکوو دینامیتە کە هەرجۆر بی جوولێنیت هەروا دەتەقێتەوە کە ئیستا داگیرکەران دەستیان خستووە بان گرینگترین، بەڵکوو دەتوانم بێژم یەکەمین کۆڵەکەی ناسنامەیی کە زمانە و بە قەدەغە کردنی لە باری پەروەردە بە نەرمی و ئارامی خەریکن ئەم مرۆڤە کوردە روو بە نەمان ئەوەن ، ئەوەش بە ناوی یەک زمانی و سەپاندنی زمانی داگیرکەر بە زۆرەملێ.

کاتێک منداڵی کورد بە زمانی دیکە خوێندن دەست پی ئەکات و فێر دەبێت کە بیر و هەستی بەو زمانە بنووسیت کە ئەم نووسینە بت هەوێت یان نەتهەوێت ئەبێت بە هەست و چیتر ناتوانی کوردی هەست بکات و بفکرێت! بەم ڕەوشتە نەتەوەی کورد ڕوو بە نەمان ئەوەن، چونکە نەتەوەیەک کە نەتوانێت بە زمانی دایکی بیر بکاتەوە چیتر هەستی نەتەوایەتی نامێنێت، و هەر ئەوا بە بێ دەنگی هەستی داگیروەرانەی خویان دەتەقێننەوە لە ناو وڵاتە دەستکردەکان و منداڵی کورد ئەبیت بە کوڕدێک کە فارسی، تورکی، عەرەبی بیر دەکاتەوە. بەداخەوە هەموو ڕۆژیک بە بیانوویەکی نوێ دەیبینێن کە چۆن داگیرکەر زمانی دایکیمان لە سێدارە ئەداتوو منداڵمان جینۆساید ئەکات بە بێ بەش کردنی له مافە سەرەتاییەکانی خۆی، کە گرینگترینی زمانی دایکیە.

زمانی کوردی لە ژێر هەڕەشەیەکی گەورەدایە.

زمانی کوردی بە پلان و بەشێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژڕاو قەدەغەکراوە و هەوڵی تواندنەوەی دەدرێت.

ئیستا بڕوێنە سەر ئەم پرسیارە کە، دەتوانین بڵێین نەتەوەی کورد ئیرانیە؟ بە دڵنیاییەوە نا! چونکە ئێرانیبوون و ئێرانی بە تەواوی لە خزمەت بەرژەوەندیەکانی فارسە و بۆ مانی ئەم نەتەوەی بێ ناسنامە دەستی خستووەتە سەر گرینگترین کۆڵەکەی ناسنامە یی مرۆڤایەتی کە زمانە چوونکە زمانی دایکی پێناسەی مرۆڤە.

نەتەوەی کورد، کوردەو کوردستانیە

بابەتی پێشووداکۆکی لە کوردانی بەختیاری بکەین، ٩ی بانەمەڕ ساڵڕۆژی ژینۆسایدی کوردانی لوڕە
بابەتی دواترسێیەمین کۆنفرانسی ناوەندی نووسەرانی کوردستان کۆتایی پێهات

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان