Google search engine
ماڵەوە وتار و بابه‌ت رەفسەنجانی و دەست‌وەشاندن لە حیزبی دێموکرات

رەفسەنجانی و دەست‌وەشاندن لە حیزبی دێموکرات

0
1517

(کێ مردووە و کێ زیندووە؟!)

simayil-sherefirojikurd
نووسینی: سمایل شەرەفی

کەم نین و نەبوون ئەو کەسانەی کە لە نیزام و رێژیمی دژ بە کوردی کۆماری ئیسلامی ئێران‌ و بەشێوەی جۆراوجۆردا دەستیان لە خەڵکی کوردستان و بزووتنەوە رەواکەی نەوەشاندنێ. بەڵام تا ئێستا هیچیان دوای خومەینی، سەحراروودی و خاڵخاڵی، بە رادەی هاشمی رەفسەنجانی لە لای ئەم میللەتە، بەدناو و نەفرەت لێ‌کراو نەبوون. هەر ئێستایش دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مەرگی ناوبراو دەبینین کە کوردی رۆژهەڵات لە دەرەوەو ناوەوەی وڵات بە شێوەی جۆراوجۆر خۆشحاڵی خۆیان لەم رووداوە دەردەبڕن.

هەرچەند تێرۆری زۆربەی تێکۆشەرانی ئازادیخوازی کوردو ئێرانی لە دەرەوەی وڵات بە دەستووری هاشمی رەفسەنجانی یان لانیکەم بە ئاگاداریی ناوبراو ئەنجام دراون، بەڵام تەنیا کردەوەیەک کە رەفسەنجانیی لە لای خەڵکی کوردستان کرد بە کەسێکی نەفرەت لێ کراو، دەستوەشاندنی بوو لە حیزبی دێموکراتی کوردستان. ئەو و هاورێبازە تێرۆریستەکانی، لە ناسین و پێگەی حیزبی دێموکرات لە نێو خەڵکی کوردستان‌دا بەهەڵەدا چووبوون؛ پێیان وابوو بە کوشتن و تێرۆرکردنی رێبەرانی حیزبی دێموکرات، دەتوانن بە قەولی خۆیان کۆتایی بە “سەرئێشەی کوردستان” بێنن!!

رەفسەنجانی و نیزامە سەرکوتکەرو تێرۆریستەکەی، نەیانزانی کە شەهیدکردنی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و دواتر جێگرەکەی(دوکتور سادق شەرەفکەندی)، نەتەنیا ئەم حیزبە بە پشتیوانی میللەتەکەی لە پێ ناخات، بەڵکوو ئیرادەی بەرانبەر بە سیاسەتی تێرۆرو سەرکووت بۆ دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان قایم‌تر دەکات.

بە پێچەوانەی زۆرێک لە رەوت و لایەنەکانی ئۆپۆزیسیونی ئێرانی کە وەک بڵێی حافزەی تاریخییان [نم]ی هێنابێ و تێرۆری کەسایەتی‌یە سیاسی و ئەدەبی‌یەکانیان بە دەستوورو ئاگاداری هاشمی رەفسەنجانی لە بیر کردبێ و ئێستاو دوای مەرگی  بە ئەرینی باس لە رۆڵ و کەسایەتی ناوبراو دەکەن، خەڵکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە مەردنی خۆشحاڵن و نەفرەتی لێ‌دەکەن.

ئەگەر ئەوە لە لایەک نیشانەی هوشیاری و ئاگاهیی خەڵکی کوردستانە، لە لایەکی دیکەیش لە کەس شاراوە نیە کە نیشانەی گەورەیی و خۆشەویستیی رێبەرانی شەهیدی حیزبی دێموکرات و پێگەی بەهێزی جەماوەریی ئەم حیزبەیە لە نێو خەڵک‌دا.

ئێستا دوای نزیک لە سێ دەیە لە شەهیدبوونی رێبەرانی حیزبی دێموکرات بە دەستی رەشی تێرۆری  هاشمی رەفسەنجانی و رێژیمە تێرۆریستەکەی تێ‌دەپەڕی، دەبینین کە قاسملوو و شەرەفکەندی لە رێبازو ئەندێشەدا هەر “زێندوون” و رێبوارانی ئەم رێگا پیرۆزە وێڕای سەرجەم خەڵکی کوردستان بە “مردن”ی هاشمی رەفسەنجانی پێ دەکەنن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئەندامێکی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی سۆران کوژرا
بابەتی دواترئەمیر سۆهەیلی، هونەرمەندی کورد لە ڕۆمانیا خەڵات کرا.
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان