نەورۆزی ئەمساڵ واتا ٢٧١٧ی کوردی، گڕوتینێکی سەرنجڕاکێشی تێدا بەدی دەکرا، گڕوتینێکی ئەوتۆ کە جارێکی تر لاوان لە خۆرهەڵات نیشانیان دا کە ئامادەن بەبەرەو پیری مەرگەوە بڕۆن، جامانە بوو بە هێمایەکی ڕاساو، ئەوە سەرەڕای ئەوە بوو کە کۆماری ئیسلامی کەسانێکی زۆری بەو بۆنەوە دەستبەسەر کرد، بۆ تاووتوێ کردنی گەرنگیی نەورۆزی ئەمساڵ، دیمانەیەکمان لەگەڵ دوکتور پەرویز ڕەحیم، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی هەولێر پێکهێناوە کە دەخرێتە بەر دیدەتان.
ڕۆژی کورد: شێوازی بەڕێوەچوونی نەورۆزی ئەمساڵ لە ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەڕای ئێوە نەورۆزێکی ئاسایی بوو یان هەڵگری پەیامێک بوو؟
پەرویز ڕەحیم: ئه‌م نه‌ورۆزه من به “ڕاسانی شار” و “ريالابوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك” یاخود به گشتی به “دووبارهههستانهوهی ڕۆژهەڵات” ناوی ده‌به‌م. بۆیه بۆ مێژوو ئه‌و ڕسته‌یه ده‌ڵێم و بڕوام وایه كه “جامانه” له ڕووی سیمبۆلیكهوه “شار” و شاخ”ـی پێكه‌وه گرێ دا. هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌ورۆزه له ڕێگه‌ی جامانه‌وه، مه‌شخه‌ڵی خه‌بات له جیلێكهوه درایه ده‌ست جیلێكی تره‌وه كه ئه‌ویش جیلی گه‌نجان و لاوانی خوێنده‌وارو پر له هیوا و وره و وزه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن. ئه‌مه زۆر گرنگه كه لاوان و گه‌نجان جامانه‌یان له مل كرد و به هه‌ڵپه‌ركێ وشایی و له‌ڕاستیدا سه‌ما و شادی به‌رپرسیاریه‌تی و گرتنهئهستۆ و وەرگرتنی ئه‌ركی خه‌باتی نوێان له جیل و نه‌وه‌ی ڕابردووی خه‌بات وه‌رگرت. بۆیه ده‌بێت له ڕۆژهەڵاتدا چاوه‌ڕاونی بینینی قۆناغ و شێوازێكی نوێ له به‌رگری و خه‌باته‌ی نه‌ته‌ه‌یی بین.
به‌گشتی ڕۆژهەڵات نیشانی دا كه خاوه‌ن ناسنامه‌ی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و به‌م پێیه‌ش له‌م چركه‌ساته‌دا، بوون و كوردایه‌تی و مافه‌كانی ڕاڤه ده‌كات. له‌ڕاستیدا ئێمه له‌م نه‌ورۆزه‌دا له ڕۆژهەڵات هه‌موو واتا و هێماكانی هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی مافخوازانه‌ی كه‌لتووری-سیاسییمان بینی. په‌یامه‌كه‌ش ڕاسته‌وڕاست و به‌بێ پێچ و په‌نا ئه‌وه بوو كه كوردستان نایه‌وێت چیتر بێده‌نگیی نه‌خوازراو و سه‌پێنراوی داگیركه‌ر باڵی به‌سه‌ردا بكێشێت و سیاسه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه و داپڵۆسینه‌ری زیاتر له سێ ده‌یه‌ی ڕابردووی كۆماری ئیسلامی نه‌یتوانیوه ئازادیخوازری و ڕزگاریخوازیی كورد له ڕۆژهەڵات له‌ناو به‌رێت. بۆیه ئه‌م جیله‌ی ئێستا زۆر وشیارتر و به ئێرادهتر له جاران خوازیاری گه‌یشتن به ماف و ئامانجه دیموكراتیك-نهتهوهییهكانییهتی.
له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه، ڕۆژهەڵاتی كوردستان ویستی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تی له دیسكۆرسی زاڵی ناوه‌ند هه‌یه و هه‌وڵده‌دات خۆی دیسكۆرسی تایبه‌ت به خۆی بۆ سیاسه‌ت و ئه‌كتی سیاسی و به‌م پێیه‌ش مانا دروستكردن هه‌بێت. كه‌ره‌سته‌ی خاوی ئه‌م دیسكۆرسهش بۆ ماناسازی، له‌به‌رده‌ستی تاكه‌كانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و حیزبه‌كان دایه. بۆ نموونه نه‌ورۆز و به‌گشتی ڕه‌گه‌زه مێژووی و كه‌لتوورییه ناسنامه پێدهرهكان له ناو ئه‌م دیسكۆرسهدا.
ڕۆژی کورد: دانانی هێما بۆ خەڵک لەلایەن حیزبەکانەوە، بەڕای ئێوە بەو شێوە حکومەتەی کە لە ئێران زاڵە، ناتوانێ تێچووی زۆرتر بێت لە قازانج، یان ئەو پەیامەی کە لەلایەن خەڵکەوە لەو ڕێگایەوە دەدرێ، نرخی ئەو تێچوویەی هەیە؟
پەرویز ڕەحیم: با شتێك ڕاست بكه‌مه‌وه، له‌ڕاستیدا له سه‌ره‌تادا “نه‌ورۆزی جامانه‌كان” بانگه‌واز و هێمای داواكراو و په‌یامی پارته‌كان نه‌بووه، به‌ڵكوو ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی بیرکردنه‌وه و ویستی كۆمه‌ڵێك چا‌لاكڤان و خه‌ڵكی دڵسۆز له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بوو و پارته‌كانیش به دروستی پاڵپشتی و پێشوازیان لێ‌كرد. هه‌روه‌ها به بڕوای من ڕاگه‌یاندنی خه‌باتی نوێی ڕۆژهەڵات پاش نزیكه‌ی 20 ساڵ له بێده‌نگی له ڕۆژهەڵات، كه پاشان به ڕاسان ناوی لێ‌نرا و ناسێنرا، له ساڵی ڕابردوو و له‌لایه‌كی تریشه‌وه خه‌بات و قوربانی دانی پێشمه‌رگه‌كان له ساڵی ڕابردوو (یادیان به‌رز و پیرۆز بێت) له ڕۆژهەڵات وزه و وره‌ی خه‌ڵكی زۆر به‌رزتر كردۆته‌وه.
بۆیه ئه‌م نه‌ورۆزه، ئه‌وه حیزبه‌كان بوون كه به‌دوای په‌یام و هێمای خوازراو ویستراوی خه‌ڵك كه‌وتن نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مه‌ش خاڵی وه‌رچه‌رخانه له بزوتنه‌وه‌ی كورد له‌و پارچه‌یه‌دا. هه‌رچه‌نده خه‌ڵكیش به زانایی و وشیارییه‌وه ئه‌و هێمایه‌یان (جامانه) هه‌ڵبژارد كه هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك واتای گرنگه له سه‌روه‌ری و خه‌بات و به‌رگری و قوربانیدان و به‌گشتی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی گه‌له‌كه‌مان. بۆیه له‌م قۆناغه‌دا نابێت له پێگه و ڕوانگه‌ی لانی زۆر(ماكسیمۆم)ـه‌وه بڕوانینه بزووتنه‌وه‌ی كورد له ڕۆژهەڵات، به‌ڵكوو پێویسته له بهسیمبۆلایزكردنهوهی ئهكتهكانهوه ده‌ستپێبكه‌ین.
بۆیه به بڕوای من جه‌ماوه‌ر خۆیان ده‌توانن ڕاست و دروست بوونی ڕێگه‌كه‌یان هه‌ڵبژێرن و پارته‌كانیش ده‌بێت پاڵپشت و به‌رگریكار و پشتیوان و به‌رێوه‌به‌ر بن نه‌ك ڕێبه‌ر. چونكه ئه‌مه ته‌نیا ئه‌ركی حیزبه‌كان نییه، به‌ڵكوو ئه‌ركی هه‌موو تاك به تاكی كۆمه‌ڵگه‌یه. جیاوازیی ئه‌م قۆناغه له‌گه‌ڵ قۆناغی پێشووتری خه‌بات له ڕۆژهەڵات ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه له‌وه تێگه‌یشتووه كه ناكرێت و نابێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بن كه پێشمه‌رگه ڕۆژهەڵات ڕزگار و ئازاد بكه‌ن و ئه‌وان ته‌نیا بینه‌ر بن، به‌ڵكوو حیزبه‌كانیش له پاڵ خه‌ڵك ئه‌و ڕێگه‌یه ده‌بڕن و خه‌ڵك خۆی له شاره‌كان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به ئامراز و میكانیزمی جۆاوجۆره‌وه ئه‌م خه‌باته به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات.
ڕۆژی کورد: زۆرێک لە چاوەدێران لەسەر ئەو بڕوایەن کە پەیامی خەڵک بریتیە لە پێشوازی لە خەباتی چەکداری، ئێوە تا چەند لەسەر ئەو ڕایەن کە خەباتی چەکداری پێویستییە بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات و کوردستانی ڕۆژهەڵات تا چەند بۆ خەباتی چەکداری ئامادەیە؟
پەرویز ڕەحیم: به‌رگریی چه‌كداری یه‌كێكه له سه‌دان جۆر و شێواز و میكانیزمی به‌رگری و خه‌بات له كوردستان. بۆیه له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێت شێواز و ڕێوشوێنی جۆراوجۆری تر كه بیری لێ نه‌كراوه‌ته‌وه یاخود له په‌راوێز بووه تاقی بكرێته‌وه. چونكه هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ناتوانن ببنه پێشمه‌رگه‌یه‌كی چه‌ك له‌شان و له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان به مانا مێژوویی و كلاسیكییه‌كه‌ی، به‌ڵام هه‌موو تاكه‌كانی ڕۆژهەڵات ده‌توانن ببنه پێشمه‌گه‌ی به‌بێ چه‌ك به‌ڵام به شێوازی مۆدێرنتر، كۆماری ئیسلامیش هه‌ر له‌و خاڵه ده‌ترسێت، چونكه سه‌ركوتكردنی هێزێكی سنوورداری چه‌كدار بۆ كۆماری ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان (شاخ) زۆر ساناتره بۆ كۆماری ئیسلامی، به‌ڵام كاتێك شار بووه ناوه‌ندی جووڵه و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی، ئه‌وه لێره هاوكێشه‌كان گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردادێت. بۆیه ده‌بێت خه‌ڵك له شاره‌كان هه‌م ژیان بكات و هه‌میش خه‌بات. بۆیه پێشمه‌رگه نابێت له ته‌نیا مانایه‌كی چه‌كداریدا كورت بكرێته‌وه. به‌ڵكوو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه و حیزبه‌كان ده‌توانن دووباره پێناسه‌یه‌كی نوێ بۆ چه‌مكی پێشمه‌رگه بكه‌نه‌وه. هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كورد تاكڕه‌هه‌ندی و له سۆنگه‌ی خه‌باتی چه‌كدارانه‌وه سه‌یر بكرێت و پێناسه بكرێت و ئه‌زموونی ڕابردوو و هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه. بۆیه پێویسته ڕێگه له دووباره تاقیكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ڕابردوو بگیرێت و به‌ڵكوو به‌رفراوانتر كردن و فرهڕهههندكردنی خه‌بات پێویستییه‌كی حه‌یاتییه له قۆناغی ئێستادا.
ڕۆژی کورد: بەڕای ئێوە هەڵوێستی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە هەمبەر پەیامی خەڵک دەبێ چی بێ؟ و چۆن دەتوانن ئەو پەیامە بەهێز بکەن و لە ئەگەری بەپیری ئەو بانگەوازەوە نەچوون، خەسار و ئاسەوارەکانی چ دەبن؟
پەرویز ڕەحیم: سه‌ره‌ڕای جیاوازی له بارودۆخی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام دیسكۆرسی ڕابوون و ڕاسانی خۆرهه‌ڵاتی نوێ له ده‌ره‌وه‌ی گوتاری زاڵی ناوه‌ند و ته‌نانه‌ت په‌رته‌وازه‌یی گوتاری پارته‌كانی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان هه‌ستانه‌وه‌ی خۆی ئاهه‌نگ ده‌گێرێت.
ئه‌مه په‌یامێكی ڕوون و ئاشكرایه بۆ ناوه‌ندی داگیركه‌ر(تاران)ـی ئاسایش ته‌وه‌ر و له‌لایه‌كی تریشه‌وه په‌راوێزی نوستوو (پارته‌كانی ڕۆژهەڵات) و خاوه‌ن دیسكۆرس و ستراتیژیی خه‌باتی تاكڕه‌هه‌ندی چه‌كداری ته‌وه‌ر. ئێمه له‌سه‌رده‌می شۆڕشی زانیاری و تێكنۆلۆژی و په‌یوه‌ندیدا ده‌ژین.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نیا به شێوه‌ی ڕابردوو(چه‌كداری) و ته‌نیا حیزبه‌كان به خوێن و گیانفیدایی ڕۆڵه‌كانیان ئه‌ركی ڕزگاریخوازی و ڕزگاریدهدهریان هه‌بێت، هه‌ردوو داگیركه‌ر(تاران) و داگیركراو(خۆرهه‌ڵات) له یه‌ك دیسكۆرسدا گه‌مه ده‌كه‌ن و ئاكامه‌كه‌شی ڕوون و ئاشكرایه: “كورد به ژێرده‌سته‌یی و داگیركراوی ده‌مێنێته‌وه، چونكه ناوه‌ند (داگیركه‌ر) چه‌ك و هێزی مرۆیی زیاتر و پێشكه‌وتووتری هه‌یه.”
به‌ڵام له پێناسه‌ی نوێ‌دا ئه‌و گه‌نج و كیژه ناسك و جوانه شارییانهش پێشمهگهرییهكی نوێی شارن به چه‌كی هێمایین و سیمبۆلیك بۆ نموونه (جامانه)، لێره‌وه‌یە كه پرسی كورد ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی گوتاری زاڵی ئاسایش ته‌وه‌ری داگیركه‌ری تاران و چه‌كداری ته‌وه‌ری په‌راوێز.
ئه‌مه له ئه‌ده‌بیاتی ئاسایشی دا به “نائاسایشی كردن “یاخود” بە “سڕینه‌وه‌ی ئاسایشی” ده‌ناسرێت.
بۆیه به كورتی پرسی كورد كاتێك ده‌كه‌وێته سه‌رپێی خۆی و سه‌رده‌كه‌وێت، كه له گوتاری ئاسایشی و سه‌ربازی ناوه‌ندی داگیركه‌ر و په‌راوێزی خاوه‌ن لۆژیكی چه‌كداری، ڕزگاری بێت. كۆماری ئیسلامیش سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كانی، شتێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تر نییه له داگیركه‌ران و سیسته‌مه تۆتالیتهرهكانی تر.
بۆیه دوژمن (لێره‌دا كۆماری ئیسلامی ئێران) ئه‌و كاردانه‌وه و شته‌ت به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت كه خۆی ده‌یهه‌وێت و له به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجیدایه .بۆیه لێره‌دا و له‌م گوتاره نوێێه‌ی ڕۆژهەڵات، ناوه‌ند، پێشمه‌رگه‌یه‌كی شارنشینی جامانه به مڵ و جامانه به‌ده‌سته (ناسنامه و كورد بوون) و په‌راوێز خه‌باتی بهرگرییكارانه- پشتیوانی چه‌كدارییه(پێشمه‌رگه‌ی شاخ). چونكه ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت له داگیركه‌ر ڕزگار بكرێت شاره(له ڕووی مادی و ماناییه‌وه) و شاریش لۆژیكی خه‌باتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
لێره‌وه‌یه كه چه‌ند كه‌سێكی دڵسۆزی نه‌ناسراو به لۆژیكی سه‌رده‌میانه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌بێ چه‌ك و حیزبێكی دیاریكراو، ده‌توانن كۆمه‌ڵگه بجووڵێنن و “وزه و وره” بگه‌رێننه‌وه بۆ تاكی كورد و “نه‌ورۆزی جامانه‌كان” ببێته هه‌وێنی یه‌كگرتن و به‌رگری له ناسنامه و كورد-بوونی ڕۆژهەڵات.
به‌هه‌ڵه تێمه‌گه‌ن!، ئه‌مه كۆتایی ئه‌ركی پێشمه‌رگه نییه، ئه‌مه سه‌ره‌تای پێناسه‌كردنه‌وه‌ی نوێی خه‌باتی پێشمه‌رگانه و جۆر و ئهركهكانییهتی. به‌واتا یان به مانایه‌كی تر، ئه‌مه به‌پێشمه‌رگه بوونی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌ڵام له چوارچێوه‌یه‌كی نا-حیزبی و نا-ئاسایشی و نا-سه‌ربازبی و نا-رهگهزییی ویستراو و پێناسه‌كراو و سه‌پێنراوی ناوه‌ندی داگیركه‌ر.
بۆیه ئه‌گه‌ر پارته سیاسییه‌كانی ڕۆژهەڵات نه‌توانن له ڕووی ستراتیژی، فۆرم و پێكهاته و ڕیكخستن و ته‌نانه‌ت گوتاره‌وه خۆیان “به‌رۆژ” بكه‌نه‌وه ئه‌وه “ڕۆژهەڵات” ده‌یانخاته په‌راوێزه‌وه، و گۆڕانكاری و وڕووداوه‌كان به ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌چێت.
بۆیه پارته‌كانی ڕۆژهه‌لات پاش ده‌یان ساڵ خه‌بات و قوربانی و قاره‌مانه‌تی، ده‌بێت له‌وه ڕاستییه تێبگه‌ن كه ئه‌وان ڕزگاركه‌ری ڕۆژهەڵات نیین و ئه‌و هێزه دارایی- فیزیكی-مادییهشیان نییه، به‌ڵكوو حیزبه‌كان پاڵپشت، پشتیوان، به‌رگریكار، ڕێكخه‌ر و به‌رێوه‌به‌ر و ڕزگایخوازان، له پاڵ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه و به‌م پێیه ئه‌وه كۆمه‌ڵگه-تاكه‌كانه كه خاوه‌ن هێزی ڕاسته‌قینه‌یه و خۆی ده‌بێت ڕزگاركه‌ری خۆی بێت.