Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دەوڵەت زەویە داگیرکراوە مڵکی گشتییەکانی سەردەشت و ڕەبەت، دەفرۆشێت و یان دابەشی...

دەوڵەت زەویە داگیرکراوە مڵکی گشتییەکانی سەردەشت و ڕەبەت، دەفرۆشێت و یان دابەشی جاش و پاسدارانی دەکات

0
1083

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە ڕەبەت، ڕژیم خەریکە ئەو زەوی و مڵکە گشتییانە کە سەردەمانێک بۆ پایەگا و شوێنی سەربازی دەستی بەسەردا گرتوون، دەفرۆشێت.

یەکێک لەو شوێنانەی، شوێنی پایەگای عەلی پوورە کە لە ناوەندی شاری سەردەشت هەڵکەوتووە و سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق و هەبوونی هێزە کوردییەکان لەو ناوچەیە، لەلایەن دەوڵەتەوە دەستی بەسەردا گیراوە و ئێستاش لەبری گەڕاندنەوە بۆ سەر مڵک و ماڵی گشتی و تەرخان کرانی بۆ شوێنی گشتی، بۆ فرۆشتن داندراوە.

 بڕەپارەی دیاریکراو بۆ فرۆشتنی ئەو شوێنە ٣ میلیارد تمەنە و بە گوێرەی زانیارییەکان، چەند بازرگانی بانەیی بەنیازی کڕینی ئەو شوێنەن.

یەکێکی تر لە شوێنەکان کە ٦ هێکتار زەویە و سەردەمانێک بۆ کەمپی پەنابەرانی کوردستانی باشوور، کەڵکی لێوەرگیراوە و مڵکی گشتیی شاری ڕەبەتە.

ئەو شوێنە لە جیاتی گەڕاندنەوەی بۆ سەر مڵک و ماڵی گشتی و تەرخان کردنی بۆ شار، ئێستا لەسەر جاش و پاسداران دابەش کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمەڕ ئەو دوو شوێنە، بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: “خەڵک لەمبارەوە هەم لە سەردەشت و هەم لە ڕەبەت ناڕازین و خەڵکی ڕەبەت دەڵێن، دابەش کردنی ئەو شوێنە بەسەر جاش و پاسداران لە کاتێکدایە کە زەویەکە بەڵگەی فەرمی لەلایەن فەرمانگەی پەنابەرانەوە هەیە و بەو پێیەش دەوڵەت بۆی نیە دابەشی بکات”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووراگەێاندراوێک له‌ لایان “ کومه‌ڵگاێ باوه‌ڕی یارسانیه‌کان ئوروپا “
بابەتی دواتروێستگەیەک بۆ بردنە سەری ئاستی وشیاریی کرێکاران لە مەریوان کرایەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان