نووسینی : ناسیونالیسمی ئاویەر لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە
به‌درێژایی مێژوو خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورد به گشتی دژ به داگیرکه‌رانی کۆنه‌په‌ره‌ست ، زۆربه‌یان له سه‌ر باوه‌ری ئایینی ده‌ستی پێ ده‌کرد و هێندێک جاریش خه‌باته‌کان زۆرتر ڕواڵه‌تێکی ئایینیان هەبوو هه‌تا نه‌ته‌وه‌خوازی .
بڕێک جاریش ههستانههوهکان عه‌شیره‌یی و ناوچه‌یی ده‌هاتنه ئاراوه که هه‌موویان که‌متر له به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیسمی کوردی‌دا بوون .
هێرشی یه‌کیه‌تی سۆڤیەت بو باکووری ئێران و ناوچه‌که بوو به هوی هاتنی وتارێکی عێلمی به‌ڵام چه‌پڕه‌وانه له بواری ئه‌ده‌بیاتی ناسیونالیسمه‌وه و خه‌ڵکی کورد ئه‌م جاره داخوازیه‌کانی خۆیانیان ، پیشکه‌وتووتر له جاران هێنایه به‌ر باس و له‌م سه‌رده‌مه‌دا بوو که‌ڵه پیاوی گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و ناسیونالیسمی کوردی ، پێشه‌وای نه‌مر ، خه‌باتێکی نه‌شناڵ – دێموکراتیکی له سه‌ر بنه‌ما دێموکراتیکه‌کانی ڕۆژ دامه‌زارن که حێزبی دێموکراتی کوردستان و کۆماره ساواکه‌ی کوردستان ، به‌رهه‌می بیری نه‌ته‌وه‌خوازانه‌ی مۆدێڕنی پیشه‌وای هه‌رگیز نه‌مر ، شه‌هید قازی محه‌مه‌د بوو . کوردستان له‌و ده‌مه‌دا قۆناغێکی له سونهتگرایی گوێزایهوهیه بو مۆدڕنیسم .
خه‌ڵکی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان به‌شداری خه‌باتی میلی – دێموکراتیکی کوردستانیان کرد و ئاسۆی ناسیونالیسمی کوردی زور ڕوون هاته ئاراوه . له‌و کاته‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ ڕۆڵه به ئه‌مه‌گه‌کانی سه‌نگه‌ری ناسیونالیسمی دێموکراتیکی کوردی ، ده‌ستیان له خه‌بات نه‌کێشاوه و چرای ئه‌م سه‌نگه‌ره ڕۆژ به ڕۆژ زۆرتر ده‌دروشێته‌وه .
حێزبی دێموکرات وه‌کوو حێزبێکی نوێخواز ، له هه‌مان کات که نه‌یاری سیاسه‌ته پاوان خوازانه‌کانی ڕێژیمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان بووه ، هاوکات نه‌یاری هه‌ر چه‌شنه سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ی کومه‌ڵایه‌تی و کۆنه‌په‌رستی و دووبه‌ره‌کی و پیاوسالاری و … بووه و هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت ، ڕەمزی ماننه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی ئه‌م حێزبه له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ، ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بووه که ئاماژه‌ی پێ کرا .
پاش شه‌هید بوونی رێبه‌رانی نه‌مری سه‌رکرده به ده‌ستی کۆماری سێداره‌ی ئێران ، کاک دوکتور سه‌عید و کاک دوکتور قاسملوو ، ڕێژیمی کۆنه‌په‌ره‌ست و داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ده‌کرد ، خه‌باتی حێزب لاواز ببێت و حێزب وه‌کوو بزووتنه‌وه‌کانی پێشتری کورد ، نه‌مێنێت به‌ڵام کۆماری ئیسلامی نه‌یده‌زانی که خه‌باتی خه‌ڵکی کورد به ڕێبه‌رایه‌تی حێزبی دێموکرات خه‌باتێکه له سه‌ر بنه‌ما سیاسیه‌کانی ڕۆژ و زانستانه و دادپه‌ره‌وه‌رانه به ڕێوه ده‌چێت و هیچ کات ئاوابوونی بۆ نیه .
حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌م ماوه‌یه‌دا ڕاسانی ده‌ست پێکرده‌وه که له‌لایه‌ن نه‌یارانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه لێدوانی له سه‌ر درا که ڕاسان ناتوانێت به دی هێنه‌ری ئاواته ناسیونالیستیه‌کان بێت به‌ڵام نه‌یارانی حێزب هێشتا به‌م قه‌ناعه‌ته نه‌گه‌یشتوون که ڕاسان به‌شێکه له خه‌باتی سیاسی حێزب و به ته‌نیا خه‌باتێکی چه‌کداری نیه و ڕاسانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه .
په‌یامی ڕاسان زۆر ڕوون و له پێش چاوه ، هه‌روه‌ها که پێشتر ئاماژه‌ی پێ کرا ، حێزبی دێموکرات به زانستی ڕۆژ هه‌نگاوی له گۆڕه‌پانی خه‌بات ناوه و ڕاسانیش له سه‌ر مۆدێڕنترین و دێموکراتترین باسه‌کانی ڕۆژ و دوور له هه‌ر چه‌شنه توندئاژۆیی ده‌ستی پێ کردووه بو :
یه‌که‌م – ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له به‌رامبه‌ر ئاسیمیلاسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگی و ئابووری له لایه‌ن ڕێژیمی پاوانخوازی فارسه‌وه دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد و خاکی کوردستان
دووهه‌م – ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له هه‌مبه‌ر ئیرتێجاع و کۆنه‌په‌ره‌ستی و تیرۆریسم و نادادپه‌روه‌ری کۆماری ئیسلامی
سێهه‌م – ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له به‌رامبه‌ر کۆنه‌په‌ره‌ستی و هزری به‌کرێگیراوانه و پیاوسالاری و دووبه‌ره‌کی و که‌لتووری کۆنی کومه‌ڵگای کوردی .
راسته ڕاسان به ڕواڵه‌تێکی چه‌کدارانه‌وه ده‌ستی پێکردووه به‌ڵام حێزبی دێموکرات هیچ کات باوه‌ڕی به چاره‌سه‌ری له ڕێگای چه‌ک و توند و تیژی نه‌بووه و نابێت .
مێژووی خه‌باتی ئه‌م حێزبه پڕه له خاڵی ڕوون و پوزێتیڤ و هه‌میشه چه‌کی بۆ پارێزگاری کردن له خه‌ڵکی کوردستان له به‌رامبه‌ر دڕنده‌ترین رێژیمێک که دنیا هه‌تا ئێستا به خویه‌وه دیویه‌تی به کار هێناوه . کاتێک تیمه‌کانی ڕاسان دێنه‌وه بو ناوچه‌که ، که ڕێژیم ته‌واوی کوردستانی میلیتاریزه کردووه و به فتوای خومه‌ینی خه‌باتی میلی دێموکراتیکمان مه‌حکووم به نه‌مانه .
بۆیه ڕاسانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان ده‌بێت پارێزگاری لێ بکرێت و ڕۆڵه به ئه‌مه‌گه‌کانی ئه‌م ڕەوته پیرۆزە له به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه ده‌ست درێژیه‌کی چه‌کداری له لایه‌ن دڕنده‌یی کۆماری ئیسلامی دژ به ڕاسان ، پارێزگاری بکه‌ن .
له ئه‌ده‌بیاتی خه‌باتی نه‌شناڵ – دێموکراتیکی خه‌ڵکی کوردستان هیچ کات توند و تیژی و چه‌ک وه‌کوو رێگا چاره‌سه‌ر به کار نههێندراوە و نایه‌ت .
بناغه‌ی ئه‌م خه‌باته مرۆڤیه له سه‌ر ئه‌ساسی وت و وێژ داڕێژراوه به‌ڵام په‌لامارده‌ران و نهیارانمانن که هه‌ر کات باسێک دێننه ئاراوه ، به دڕندانه‌ترین شێواز په‌لامارمان ده‌ده‌ن بۆیه بۆ پارێزگاری له ده‌سکه‌وته‌کانمان په‌نا بو چه‌ک ده‌به‌ین .
حێزبی دێموکرات هیچ کات په‌نا بو چه‌ک نابات و گیانی ڕۆڵه به ئه‌مه‌گه‌کانی خۆێ له پێناوی دوگماتیسم و توند و تیژی له مه‌ترسی دانه‌ناوه به‌ڵام خه‌باتی یاسایی و مه‌شرووعی ئه‌م حێزبه بووه که هه‌میشه په‌لاماری له سه‌ر دراوه .
زور که‌س به هه‌ڵه وا ده‌زانێت ڕاسان له لایه‌ن حێزبه‌وه وه‌کوو ده‌سکه‌وتی حێزبی قۆرغه کراوه به‌ڵام ڕاسان ، ڕاسانی خه‌ڵکی کوردستانه و به‌س حێزبی دێموکرات وه‌کوو به‌شێک له خه‌بات ، وه‌کوو هه‌میشه به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆێ زانیوه که له‌م قوناغه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بکات .
سیاسه‌تی حێزبی دێموکرات له به‌رامبه‌ر خه‌باتی میلی – دێموکراتیکی خه‌ڵکی کوردستان ، هیچ کات پاوانخوازانه نه‌بووه و داوای له هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان بۆ هاوکاری کردن له خه‌باتی میلی – دێموکراتیک کردووه و ده‌ستی برایه‌تی بۆیان ڕاکێشاوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که حێزبه‌کانی دیکه له ڕاسانی خه‌ڵکی کوردستان به‌شداری ناکه‌ن به هه‌ر هۆیه‌که‌وه ، دیسان جێگای رێز و حورمه‌ت بووه له لایه‌ن حێزبه‌وه و هیچ کات خه‌باتی پارتهکانیتری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئیدانه نه‌کراوه و نایشکرێت .
حێزبی دێموکرات به دڵێکی ئاوهڵاوە و دوور له هه‌ر چه‌شنه دوگماتیسمی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ، پارێزه‌ری خه‌باتی ڕه‌وای خه‌ڵکی کوردستانه و له هه‌رده‌مێکدا له مێژووی خه‌باتی کوردستان ، وه‌کوو پارتێکی یه‌کگرتووخواز دژ به هه‌ر چه‌شه‌نه ناعه‌داله‌تیه‌ک ده‌ر که‌وتووه .
سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی به ته‌نیا دژ به ڕاسانه ، چوونکه ڕاسان پتانسیه‌لی کۆکردنه‌وه‌ی هێزی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری سه‌رجه‌م چین و توێژەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه دژ به داگیرکه‌ری و کۆنه‌په‌ره‌ستی ئه‌و حاکمیه‌ته . له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا وشیاری ته‌واو پارت و لایه‌نه‌کان پیویسته
تیرۆریسمی داعش که ده‌ستپه‌روه‌رده‌ی کۆماری ئیسلامیه له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ر به فه‌رمانی ئه‌و حکوومته تیرۆریسته له تاران هێرش ده‌کاته سه‌ر خه‌ڵکی بێ پارێز و ده‌یان که‌س شه‌هید ده‌کات و دوایی وتارێکی فیدیۆیی به زمانی کوردی بڵاو ده‌بێته‌وه له لایه‌ن داعشه‌وه . سونه‌تی کۆماری ئیسلامی هه‌ر وا بووه ، کاتێک بزووتنه‌وه‌ی میلی – دێموکراتیکی کوردستان ده‌ستی به قۆناغێکی تازه‌ی له خه‌بات کردبێت ، بۆ به لارێ بردنی هزری خه‌لک ، په‌نای به سیاسه‌ته ناحه‌زه‌کانی خۆێ بردووه و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردی به حاشیه‌وه کێشاوه به‌ڵام هیچ کاتیش سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه و نابێت . کۆماری ئیسلامی به‌م شێوازه ئامانجه‌کانی خۆێ ده‌پێوێت :
یه‌که‌م – به ده‌ستهێنانی مه‌شرووعیه‌ت به بیانووی دژ به تێروریسمی داعش بو ملیتاریزه کردنی زورتری کوردستان به‌ڵام له ڕاستیدا دژ به ڕاسان بێت
دووهه‌م – بۆ دژایه‌تی کردنی پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له باشوور ، له پێناوی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش .
پێشتر حێزبی دێموکراتی کوردستان ، ئه‌و کوردانه‌ی جاشی داعشی به خه‌ڵک ناسیبوو و ئاگاداری خۆێ سه‌باره‌ت به‌و جاشانه‌ی داعش راگه‌یاندبوو به‌ڵام کۆماری ئیسلامی ساڵانێکه ده‌ستی جاشه‌کانی داعشی ئاوه‌ڵا هێشت و ئه‌وانیش هه‌ر ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بوون و خه‌ڵکی زۆرتریان به ئایدۆلۆژیای کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌که‌ی خۆیانه‌وه فریو ده‌دا ، به ڕاستی بۆ ده‌بێت له‌م ده‌مه‌دا کۆماری ئیسلامی ئه‌م پرسه زق بکاته‌وه ؟ هیچ سیاسه‌تێک جگه له دژایه‌تی کردنی ڕاسان و پرسی سه‌ربه‌خویی کورد له باشووری کوردستان ڕهچاۆ ناکرێت .
یه‌ک ڕیزی و دڵگه‌رمی ته‌واوی پارته‌کانی کوردستان له‌م قۆناغه‌دا له هه‌موو کاتێک زۆر پێویستتره و ده‌بێت ته‌واوی لایه‌نه‌کان بزانن که به‌شداری کردن له ڕاسانی خه‌ڵکی کوردستان ، ئه‌رکی هه‌موو تاک و لایه‌نی کوردستانه .