Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دەقی نامەی سەرەخۆشیی سێ کچە بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی کرمان بە بۆنەی...

دەقی نامەی سەرەخۆشیی سێ کچە بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی کرمان بە بۆنەی ڕووداوی تیرۆریستیی کۆیە

0
2220

ڕۆژی کورد: ئەفسانە بایەزیدی، هاجەر پیری و سوهەیلا مینایی، سێ کچە کوردی بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی کرمان، لە ڕێگای نامەیەکەوە کە بە زمانی فارسی بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد نێردراوە، هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆیان بە بۆنەی شەهیدبوونی ٥ پێشمەرگە و ٢ ئەفسەری ئاسایش لە ڕووداوی تیرۆریستیی شەوی سێ شەممە ٣٠ی سەرماوەزی قەڵای دێموکرات، راگەیاندووە.

دەقی نامەکە:

بەداخەوە ئاگادارکراینەوە کە دژبەرانی چاو بە حیزبە کوردییەکان هەڵنەهاتوو، لە رێوڕەسمی شەوی چلەی ئەمساڵ لە بنکەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بۆمبیان ناوەتەوە و بەو هۆیە، چەند کەسێک لە خەباتگێڕانی ڕۆژهەڵات و ئەفسەرانی ئاسایشی کۆیە، تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوون و چەند کەسێکیش بریندار بوون.

ئێمە، ٣ کەس لە بەندکراوانی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی کرمان، ئەو هێرشە تیرۆریستی و مەرگهێنەرەی شەوی یەڵدا لە مەقەڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە توندترین شێوە مەحکووم دەکەین و ڕاشیدەگەیێنین کە بکەرانی ئەو کردەوە نامرۆڤانەیەیە و فەرماندەرانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە، بێ وڵام نامێننەوە.

ئێمە سەرەخۆشیی خۆمان لە ناخی دڵەوە لە ئەندامانی ڕێبەریی حیزب و بنەماڵەی ئەو پێشمەرگانە کە شەهیدبوون دەکەین و هیوای لەشساغی و چاک بوونەوە بۆ برینداربووەکانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەخوازین.

ئەفسانە بایەزیدی

سوهەیلا مینایی

هاجەر پیری

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوورەزا کەعبی: پێویستە هەموو حیزب لایەنە کوردییەکان، ڕێگاێکی هاوبەش و یەکگرتووانە بگرنە پێش
بابەتی دواترداعش وێنەو فیلمی ئاگرتێبەردانی سەربازێکی کورد و تورکی بڵاو کردەوە+وێنە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان