Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دیوانی شێعری “بێسارانی” چاپ کرایەوە

دیوانی شێعری “بێسارانی” چاپ کرایەوە

0
1836

ڕۆژی کورد: “عەبدوڵا حەبیبی”، لێکۆڵەری ئەدەبیی کوردستان، بە کەڵکوەرگرتن لە ١٤بەڵگەنامەی دەستنووسی کتێبخانەکانی لەندەن و بێرلین، دیوانی شێعری “مەلا مستەفا” ناسراو بە “بێسارانی” ساخکردەوە کە لە ٧٤٥ لاپەڕەدا، لەلایەن بڵاوکراوەی “کوردستان”ەوە خراوەتە بەر دیدی خوێنەران.
عەبدووڵا حەبیبی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی تابناک ڕایگەیاندووە؛ کەم و کۆڕی لە دیوانەکەدا، وەکوو نیسبەت‌دانی شیعری شاعیرانی دیکە بە ناوی بێسارانی، هەڵەی زۆر لە واتای شێعرەکان و هەروەها ڕوون کردنەوەیی ناڕاست لە دیوانە چاپ کراوەکاندا بووەتە هۆی ئەوەیکە بۆ نەهێشتنی ئەو کەم کۆڕییانە هەوڵ بدەم. هێندێک لەو شیعرانە بۆ یەکەمجارە لە دیوانێکدا چاپ بکرێت.

بە گوێرەی لێکدوانی ئەو لێکۆڵەرە ئەدەبیە کوردە، لە پێشەکیی ئەو دیوانەدا هەوڵ دراوە وێڕای ناساندنی تەواوی بەڵگەنامە دەستنووسە ئاماژە پێکراوەکان، ڕادەی شوێندانەریی “بێسارانی” لە سەر شاعیرە هاوچەرخەکانی خۆی و پاش خۆی دەستنیشان بکرێت. هەروەها بەرئاوردی شێعری بێسارانی لەگەڵ شاعێرەکانی دیکە کراوە”.

مەلا مستەفای بێسارانی ساڵی ١٦٤٣ی زایینی لە گوندی “بێساران” سەر بە شاری سەوڵاوا چاوی بە ژیان هەڵێناوە.

ناوبراو خوێندنی خۆی لە لای باوکی “مەلا قوتبەدین” دەستپێکردووە و دواتر لە حوجرەی شارەکانی “نۆدشە”، “پایگەلان” و سنە لەلای مامۆستاکانی ئەو کات خوێندنی تەواو کردووە.

بێسارانی وەکوو یەکەمین شاعیری ڕۆمانتیکی کورد چاوی لێدەکرێت و شیعرەکانی بە زاراوەی هەورامی و لە چوارچێوەی مەسنەوی ١٠ هێجایی هۆنیوەتەوە.

بێسارانی ساڵی ١٧٠٢ی زایینی کۆچی دوایی کردووە و گۆڕی ئەو شاعیرە کوردە لە بێساران، نزیک لە شاری سەوڵاوا و ناوچەی “پیرە هەژارە” هەڵکەوتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکۆماری ئیسلامی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە فەرمانی نوێی ترامپ، باڵوێزی سویسی بانگ کرد
بابەتی دواترڕێوڕەسمی “زەماوەندی پیری شالیار” لە هەورامان بەڕێوەدەچێ
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان