ڕۆژی كورد :
سه‌رۆك كۆماری عێراقی فێدراڵ فه‌رمانی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی بۆ مسته‌فا كازمی ده‌ركرد. ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا له گه‌ڵ هاتنه سه‌ركاری مسته‌فا كازمی وه‌كوو سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقی فێدراڵ ڕه‌زامه‌ندی خۆیان ده‌ربڕیووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ له لایه‌ن مسته‌فا كازمی كۆتایی به چه‌ن مانگ قه‌یرانی سیاسی له عێراق بهێنرێت.
دوكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراقی فێدراڵ سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ۹‌ی نیسان وێڕای بڕیارێكی نوێ مسته‌فا كازمی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراقی فێدراڵ دیاریكرد. ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ن كاژێر پێش ئه‌و بریاره عه‌دنان زه‌رفی، به‌ربژێری پێشووی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی خۆی له پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتوو ڕاگه‌یاندبوو. سه‌رۆك كۆمار له ڕێوره‌سمێكدا به به‌شداری سه‌رۆكانی ڕێكخراوه فه‌رمییه‌كانی هێزه‌كانی شێعه، سۆننه و كورد بڕیاری فه‌رمیی هاتنه سه‌ركاری مسته‌فا كازمی وه‌كوو سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقی فێدراڵ به ناوبراو ڕاگه‌یاند و داوای لێ‌كرد له زووترین كاتدا ده‌وڵه‌تی خۆی پێك بهێنێت.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو دا پێنج گرووپی سه‌ره‌كی شێعه‌كانی عیراق ڕایانگه‌یاندبوو كه بۆ ناساندنی مسته‌فا كازمی وه‌كوو سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراقی فێدراڵ ڕێكه‌وتوون و ئه‌م بڕیاره دوای چه‌ند حه‌وتوو ململانێ له لایه‌ك له نێوان گرووپه شێعه‌كان و له لایه‌كی دیكه‌ش له نێوان ئه‌وان و هێزه كۆردییه‌كان و گرووپه سۆننه‌كان پێكهاتبوو. ده‌رئه‌نجام ئه‌وان سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه ڕیكه‌وتی ۷ی نیسان ڕایانگه‌یاند كه مسته‌فا كازمی به جێگای عه‌دنان زه‌رفی بۆ به‌ڕیوبه‌رایه‌تیی و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراقی فێدراڵ به پاڕله‌مان بناسێنن.
ناوه‌نده ڕاگه‌یاندنه فه‌رمییه‌كانی ئێران وه‌كوو ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ئیرنا و ئه‌لعاله‌م ئه‌م هه‌وأله‌یان به ڕه‌وتیكی په‌سه‌ندكراو و جێگای متمانه ناوبرد و به هه‌نگاوێكی باش ناویان هێنا. هاوكات هیزه كۆرده‌كان و گرووپه سۆننه‌كانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی خۆیان له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردنی مسته‌فا كازمی بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقی فێدراڵ ده‌ربڕیووه. ناوبراو كه پیش‌تر به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری عێراق بووه له‌م پۆسته‌دا ڕابردوویه‌كی جێگای متمانه و شیاوی باوه‌ڕپێكرانی بۆ خۆی تۆمار كردووه و به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه كه چالاكییه‌كانی ده‌زگای زانیاری و ئه‌منییه‌تی عیراقی فێدراڵ له ململانێ سیاسییه‌كان دوور ڕابگرێت.