Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات دوو کەس لە هێزەکانی ڕژیم لە بۆکان بریندار بوون

دوو کەس لە هێزەکانی ڕژیم لە بۆکان بریندار بوون

0
1832

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە بۆکان، دوو کەس لە هێزەکانی ڕژیم بە هۆی تەقەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، بە توندی بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، لە کاتێکدا کە هێزە ئینتزامییەکانی بۆکان، ویستوویانە هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “بێهروز. ن” دەستبەسەر بکەن، لەلایەن ئەو هاووڵاتییەوە دەسترێژیان لێکراوە و لە ئەنجامدا دوو کەس لە هێزەکانی ڕژیم بریندار بوون.

تا ئێستا شوناس و پلەی برینداربووەکان ناڕوونە.

ئەو تەقە لێکردنە کاتژمێر٨ـی ئەمشەو سێ شەممە ٢٧ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی لە گۆڕەپانی معەلیمی ئەو شارە کە لە گەڕەکی کولتەپەی بۆکان، هەڵکەوتووە، هاتۆتە ئاراوە.

دەگوترێ “بێهروز” دواتر لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسمیناری “لێکدانەوەی پرسی بۆمبارانی شیمیایی زەردەی داڵاهۆ بەڕێوە دەچێ
بابەتی دواتر سێ تاوانباری تەقینەوەی تیرۆریستیی قەڵای دێموکرات لە کۆیە، لە هەولێر دادگایی دەکرێن
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان