Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دوو کەس لەو ٤ شاخەوانەی لە بانە کەوتبوونە ژێر ڕنوو، گیانیان لەدەست...

دوو کەس لەو ٤ شاخەوانەی لە بانە کەوتبوونە ژێر ڕنوو، گیانیان لەدەست دا+ ڤیدیۆ

0
1463

ڕۆژی کورد: هەروەک لە هەواڵەکانی ئەمڕۆی ناوەندی رۆژی کورد دا هاتبوو، تیمێکی ٤ کەسی لە شاخەوانەکانی بۆکان  لە گەردەنەی خانی بانە کەوتنە ژێر ڕنوو و هەرەسی بەفر، سەرەڕای بەهاناوەچوونی تیمێکی ١١ کەسی لە شاخەوانانی بۆکان کە بە مەبەستی هاریکاری و ڕزگارکردنی گیانی ئەو  ٤ شاخەوانە کوردە، بەرەو گەردەنەی خان کەوتبوونە ڕێ.

بەپێێ هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد، سەرەرای هەوڵی زۆری هەمەلایەنە بۆ ڕزگارکردنیان، دوو کەس لە شاخەوانەکان بەناوەکانی هەژیر قادریان و محێدین سەلیمی گیانیان لە دەست داوە و دوو کەسیشیان ڕزگار کراون.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، بە هۆی بارینی بەفری زۆر و تووشیی ڕێگا، چون و گەیشتنی شاخەوانەکانی بۆکان و تیمەکانی فریاکەوتن بۆ شوێنەکە دژوار بووە و لە ئەنجامدا دوو کەس لەو شاخەوانانە کە کوتبوونە ژێر ڕنوو، گیانیان لەدەست داوە.

ئەو تیمە ٤ کەسیە کاتژمێر ١٤ی ئەمڕۆ هەینی ٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە کاتی گەڕانەوە لە بەرزاییەکانی لای گوندی قوڵقوڵەی بانە کەوتبوونە ژێر بەفر.

hajir-qadiryan-mihedin-selimi

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودادگاى تورکیا بڕیارى بەندکردنى بۆ دوو پەرلەمانتاری ترى هەدەپە دەرکرد
بابەتی دواترئاسۆ حەسەن‌زادە وەک جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هەڵبژێردرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان