Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران دوو ڕێکخراوی جیهانیی مافی مرۆڤ، داوای ڕاگیرانی سزای لەسێدارەدانی ١٢ کەس لە...

دوو ڕێکخراوی جیهانیی مافی مرۆڤ، داوای ڕاگیرانی سزای لەسێدارەدانی ١٢ کەس لە بەندیخانەی کەرەج دەکەن

0
1126

ڕۆژی کورد: ڕێکخراوی چاوەدیری مافی مرۆڤ و لێبردووەی ناودەوڵەتی، لە ڕاگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی بڵاویان کردەوە، داوای ڕاگیرانی بەرێوەچونی سزای سێدارەی ١٢ کەس لە تاوانبارانی مادە هۆشبەرەکان لە ئێران دەکەن کە بڕیارە ڕۆژی شەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج لە سێدارە بدرێن.

لەو ڕاگەیێندراوەدا وێڕای ڕەخنە لە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی کە سەرەڕای بەڵێنییەکانی، هەروا لەسەر لەسێدارەدان بەردەوامە دەڵێن: “بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی کەرەخ، ڕۆژی ١٩ی بەفرانبار، لانیکەم ١٢ کەسیان کە بە تاوانی مادە هۆشبەرەکانەوە، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان ڕاگواستووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە لەسێدارەدانیان سەداسەدە بەڵام بە هۆی مەرگی هاشمی ڕەفسەنجانی، بۆ ماوەی چەند ڕۆژ، وەدوایان داوە”.

ئەو دوو ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە، شوناسی ٤ کەسیان ڕاگەیاندووە کە بریتین لە: عەلی محەمەد لوڕستانی، عەلی عبادی، محەمەد سلێمانی و مەجید بەدرلو، کە هیچ کام لەو کەسانە لە کاتی دادگایی کرانیان، پارێزەریان نەبووە.

لە کۆتاییدا وێڕای داواکردن لە ڕژیمی ئێران بۆ راگرتنی ئەو لەسێدارەدانانە، داوا دەکەن کۆماری ئیسلامی چاو بە یاساکانی لەمبارەوەدا بخشێنێتەوە و چیتر کەس بە تاوانی مادە هۆشبەرەکانەوە لە سێدارە نەدرێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوویەکەمین یەکەی سەربازیی ئەمریکا بە دژی هەڕەشەکانی ڕووسیە، گەیشتە لەهێستان
بابەتی دواترڕژیم بەزەیی بە جەلادەکانی خۆشیدا نایە/ شرۆڤەی ڕۆژی کورد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان